ستراسبۆرگی فەڕەنسا؛ خۆی بۆ چالاکی شەرمەزارکردنی ١٥ی شوبات ئامادە

بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و خاوەنداریکردنی لە بەرخۆدانیی سەردەم-ی عەفرین، ئامادەکارییەکانی بەڕێوە چوونی ڕێپێوان و کۆبوونەوە لە شاری ستراسبۆرگ-ی فەڕەنسا، کۆتایی پێهات.

کوردستانیانی دانیشتووی ئەورووپا لە ساڵرۆژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە ستراسبۆرگ کۆدەبنەوە و داوای ئازادی ئۆجالان دەکەن و پشتیوانی خۆشیان بۆ خۆڕاگری عەفرین، دووپات دەکەنەوە.

ئەو کۆبوونەوە و ڕێپێوانە بە درووشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆی سیاسی بۆ کوردستان" کە لەلایەن کۆمەڵگەی دێموکراتیکی کوردانی فەڕەنسا – جەدەکەفە، وە ڕێکخراوە، ئەو ساڵ بە درووشمی خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانیی سەردەم، بەڕێوە دەچێت.

شۆڕشگێڕانی نێونەتەوەییش کە بۆ ئازادی ئۆجالان و پشتیوانی کردن لە عەفرین لە لۆزانەوە بەرەو ژنێف بەڕێوەن، بەشداری لەو ڕێپێوان و کۆبوونەوە جەماوەییەدا دەکەن کە بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ئەنجام دەدرێت. زۆرێک لە ڕێکخراوە کوردیی، فەڕەنسی و تورکیەیییەکان، پشتیوانی خۆیانیان لەو ڕێپێوان و کۆبوونەوەیە ڕاگەیاندووە.

زۆزان ئالخاس، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دێموکراتیکی کورد لە ستراسبورگ و ئەندامی دەستپشخەری ژنانی زین، دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەو چالاکییانە زانیاری دا و ڕایگەیاند: بۆ پێشوازی کردن لە دەیان هەزارکەس کە لە ئەورووپاوە دێن، ئامادەکاری ئێمە کۆتایی هاتووە. ئێمە مۆڵەتمان لە بەرپرسانی فەڕەنسا وەرگرتووە و بۆ پاراستنی ئەمنی-ش لەگەڵیان لە گفتوگۆ داین.

زۆزان ئالخاس، وتی کە زۆرێک لە پارتیی و ڕێکخراوە فەڕەنسی و تورکییەکان، پشتیوانی لەو چالاکییە دەکەن و کۆمەڵێک لە هەرەوەزی دژبەرانی داگیرکردنی عەفرین-یش بەشداری چالاکییەکە دەبن.

پارتیی کۆمۆنستیی فەڕەنسا، پارتیی ژینگەی ئەورووپا، یەکێتیی گەنجانی کۆمۆنیستی ئالساجە، ئاتیک، پارتیزان زۆر ڕێکخراوی دیکەی تورکیەیی، لە نێو ئەو هەرەوەزییەدا جێ دەگرن.

ڕێپێوان کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەممە، لە بوڵواری نانسی-یەوە بەرەو ویستگەی ناوەندی قەتاری ستراسبۆرگ، دەست پێدەکات و لە گۆڕەپانەکانی دەوروبەری وەرزشگەی 'ستاد دە لا مەیناو'یش کۆبوونەوە جەماوەرییەکە ڕێک دەخرێت.

زۆزان، هەروەها وتی کە بە دەیان پارتیی و ڕێکخراوی ئەورووپی، کوردستانی و تورکیەیی، بەشداری کۆبوونەوە جەماوەرییەکە دەبن. پارێزەری ئۆجالان، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، نوێنەرانی کەنەکە، کەجەدەکە-ئە، یەژەکە-ئە و ڕێکخراوەکانی دیکەی ئەورووپا و هەروەها پەڕڵەمانتەرانی پەڕڵەمانی ئەورووپا، بۆ ئامادەبوان قسە دەکەن.

 ئالخاس، وتیشی کە زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی فەڕەنسی و ئەورووپی و دۆستی کورد، بۆ ئەو چالاکییانە بانگهێشت کراون.