ئه‌سه‌د: ئه‌ردۆغان پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات
سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆماری توركیا پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات.
سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆماری توركیا پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی SKAIی یۆنان ڕایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات و له به‌ره‌ی ئیخوان موسلیمینه. ئه‌سه‌د شه‌ڕی سووریای وه‌ك شه‌ڕێكی جیهانی ناوبرد و گوتی: ئه‌م شه‌ڕه، له شه‌ڕی سارد زیاتره و له شه‌رێكی سه‌ختیش كه‌متره.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا و بوونی ئێران له سووریا. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: هیوام وایه كه له‌نێو ئه‌و لایه‌نه به‌هێزانه‌دا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوونه‌دات.
ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند: له ساڵی ٢٠١٣ به‌دواوه هیچ چه‌كێكی كیمیایی له لای ئێمه نه‌ماوه. ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی هه‌موو خه‌باتی خۆی له‌وباره‌یه‌وه كردووه و دیاره كه ئێمه خاوه‌نی چه‌ك نین.
به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی سووریا ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له هێرشی مانگی نیسانی ڕابردووی سه‌ر ناوچه‌ی دوومای سووریا كه له لایه‌ن حكوومه‌تی سووریا ئه‌نجامدرا و ٤٩ كه‌س به‌هۆیه‌وه ژیانیان له‌ده‌ستدا، گوتی: ئه‌مه كارێكی پووچه و یارییه‌كه، یارییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر سووریا.»
ئه‌سه‌د ده‌رباره‌ی وازهێنانی له ده‌سه‌ڵات گوتی: «كاتێك هه‌ستم كرد كه گه‌لی سووریا ئیدی منی ناوێت، به‌بێ دوودڵی ده‌ڕۆم. زۆرینه‌ی گه‌لی سووریا پشتگیریی من ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه پشتاوپشت نه‌بوایه، سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی سه‌خت كه ٧ ساڵه به‌رده‌وامه، ئه‌م به‌رگرییه‌ی ده‌كرێت، نه‌ده‌كرا.»
s.m