ئه‌و ئاسترۆنۆته‌ی چووبوو بۆ سه‌ر مانگ ژیانی له‌ده‌ستدا
ئاسترۆنۆتی به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكی ئالان بیان كه چووبوو بۆ سه‌ر مانگ و تیایدا گه‌ڕابوو، له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا ژیانی له‌ده‌ستدا.
ئاسترۆنۆتی به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكی ئالان بیان كه چووبوو بۆ سه‌ر مانگ و تیایدا گه‌ڕابوو، له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا ژیانی له‌ده‌ستدا.
ئاسترۆنۆت ئالان بیان كه له ساڵی ١٩٦٩ وه‌ك چواره‌مین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی چوو بۆ سه‌ر مانگ، كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا - ناسا (NASA) ڕایگه‌یاند، ئالان بیان كه له‌گه‌ڵ چارلس كۆنراد له‌سه‌ر ڕووی مانگ ڕۆیشت و به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ٣٤ كیلۆ خاك و به‌ردی له‌سه‌ر مانگه‌وه هێنایه جیهان، له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا له هیوستنی ته‌كساس ژیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ئاسترۆنۆته ئه‌مه‌ریكییه ساڵی ١٩٨١ له ناسا خۆی خانه‌نشین كرد و ده‌ستی به نه‌خشاندنی وێنه‌ی مانگ كردبوو.
s.m