ئوسترالیا دەسوتێت، نزیکەی یەک ملیار ئاژەڵ لەناوچوون

ئوسترالیا هێشتا دەسوتێت، لە سیدنی لە ١٩-١٢-٢٠١٩وە دۆخی نائاساییە، سوپا هەوڵ دەدات خەڵک بگوازنەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێک تائێستا نزیکەی ملیارێک ئاژەڵ سوتاون.

لەمانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی ئاگرەکەی ئوسترالیاوە ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ڕووبەڕێک بە هێندەی ڕووبەڕی وڵاتی ئێرلەندا، زیاتر لە ٢ هەزار خانوو سوتاون.

ڕۆژی یەکشەممە سوپا لە شاری پارندانا لە باشوری ئوسترالیا سەردانی یەک بەیەک لە ماڵەکانیان کردووە بۆ ئەوەی ڕازییان بکەن هەرێمەکە چۆڵ بکەن، بەخەڵکیان ڕاگەیاندووە کە بەهۆی هەوای گەرمەوە ئەگەری ڕوودانی سوتانی ناوچەکە هەیە.

پۆلیس ڕۆژی چوارشەممە شارۆچکەی ڤیکۆننەی ئاگادارکردوونەتەوە لە ئەگەری سوتانی ناوچەکە.

دەسەڵاتدارانی ڤیکتۆرییاش بەهۆی گەرمای زۆری ناوچەکەیان دۆخی نائاساییان بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژکردەوە.

لە ویلایەتی ڤیکتۆرییا و گال باشوری وڵاتەکە زیاتر لە ١٥٠ هەرێم ڕووبەڕووی سوتان بوونەتەوە، ئەو دوو ویلایەتەش لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە زۆرترین کەس تێیدا دەژین لەچاو تەواوی ویلایەتەکانی دیکە.

دانیا ئەندرێس حاکمی ویلایەتی ڤیکتۆرییا بانگەوازی لە خەڵک کرد کە خۆیان بۆ کاتێکی درێژ ئامادە بکەن، ئەندرێس ڕایگەیاند: ئێمە لەسەرەتای هاوینێکی دوورو درێژ داین.

بەڕێوەبەرانی ویلایەتی گاڵ لە باشوری وڵاتەکە ڕایانگەیاندووە، بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاگرو سوتان ئەوان ١.٢ ملیار دۆلاریان تەرخان کردووە، هاوکات حکومەتی فیدڕالی ئوسترالیاش پێشتر ڕایگەیاندبوو بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ گوندنشینان نزیکەی ملیارێک دۆلاریان تەرخان کردووە.

نزیکەی ملیارێک ئاژەڵ لەناوچوونە

بەپێی لێکۆڵینەوەی پڕۆفیسۆر چریس دیکمان لە زانکۆی سیدنی، نزیکەی ملیارێک ئاژەڵ بەهۆی سوتانەوە لەناوچوونە.

ئەوەی لە ئوسترالیا ڕوودەدات نیشانەی مەترسییەکی گەورەیە

دیکمان تیشکی خستۆتە سەر گەرمای زەوی و ڕایگەیاندووە: پێشتر شتێکی وا ڕووینەداوە کە لەماوەیەکی کورتدا ڕووبەڕێکی فراوان بەوشێوەیە بسوتێت.

ئەو پڕۆفیسۆرە دەستنیشانیشی کردووە کە ئوسترالیا نمونەیەکە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان لە ئەنجامی گۆڕانی کەش و هەوا، دەپرسێت: ئایا لە داهاتوو دەبێت چۆن بێت؟.

 

ب.ش