ئیتالیا بەرنامەکانی بۆ هاوکاریی پەنابەران کەم دەکاتەوە

لە ئیتالیا کە لیگای باکوور (Lega Nord)ی نەتەوەپەرست وەزارەتی ناوخۆی بەدەستهێناوە، هاوکارییەکانی بۆ پەنابەران ٥٠% کەمکردەوە.

وەزیری ناوخۆی ئیتالیا ماتیۆ سالڤینی کە بە سیاسەتی دژ بە پەنابەران دەناسرێت رایگەیاند، ئەو هاوکارییە دارایەی لە ئیتالیا دەدرێت بە ۱۳۶ هەزار پەنابەر، کەم دەکەنەوە.

سالڤینی وتیشی "تێچووی دارایی کۆچبەران کەم دەکەنەوە و ئەوەیشی کە سەرف دەکرێت، دەبێت زیاتر کۆنترۆڵ بکرێت".

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیتالیا، ڕۆژانە ۳۰ هەتا ۳۵ یۆرۆ وەک هاوکاریی دارایی دەدرێت بە پەنابەران بۆ ۲۰ یۆرۆی ڕۆژانە کەم دەکرێتەوە.

لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی پەنابەرێتیدا، ئەو پەنابەرانەی کە داوای مافی پەنابەرێتییان دەکرد و هێشتا داواکانیان پەسەند نەکراوە، کۆرسی فێربوونی زمانی ئیتالی و پەروەردەی پیشەیییان بۆ دەکرایەوە، بەڵام لە ئێستا بەدواوە، چیتر ئەو پەروەردە پیشەییانە بۆ ئەو پەنابەرانەیە کە داوای مافی پەنابەرێتییان پەسەند کراوە.

دەوترێت حکومەتی ئیتالیا لە ڕێگای کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی بۆ پەنابەران و سنووردارکردنی بەرنامەکانی و دژایەتیکردنى  پەنابەران، ساڵانە بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ دەستگیرۆیی دەکات.

ر.م