ئیسرائیل فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای سووریای خستە خوارەوە

سوپای ئیسرائیل بە دوو مووشەکی بەرگری، فڕۆکەیەکی لەجۆری سۆخۆی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی سوپای سووریای خستە خوارەوە، کە نزیک بە کیلۆمەترێک سنوورە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بەزاندبوو.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە بە دوو موشەکی پاتریۆت فڕۆکەیەکی سۆخۆی سوپای سووریایان  لە بەرزاییەکانی گوڵان  پێکاوە، کە دوو کیلۆمەتر دەربازی سنوورە ئاسمانەییەکانی ئیسرائیل بووە.

 بە پێی ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا، ئیسرائیل فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای سووریای کە لە بەسەرهەرێمی گروپە چەکدارەکانەوە دەگەڕیا کردووەتە ئامانج.