ئێستا کوردان ئەوروپایان بۆ عەفرین هەژاندوە

لە دەرنگانی ئێوارەوە تام ساتانەی شەو، لە زۆربەی پایتەختەکان و شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا، کوردان بۆ خاوەنداریکردن لە عەفرین لە چالاکی دان.

 


لە ئێستادا، لەشارەکانی، لەندەن، پاریس،بەرلین، ستۆکهۆڵم، ئۆسلۆ، هلسێنکی، ئەسینا، زوریخ، کۆلن، دوسلدۆرف، بڕۆکسل، لوڤان،،ئەنتوێرپن، کێڵ و زۆر شاری دیکە، لە بەردەم ناوەندە گرنگەکان و بارەگاکانی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار، سەرۆک وەزیران، پارلەمانەکان،،شارەداریەکان، سەنتراڵ و وێستگەکانی شەمەندەفەر و فڕۆکەخانەکان دەیان هەزار کورد و دۆستانیان لە چالاکی و ناڕەزایەتی دەربڕینی مەزن ئەنجام دەدەن.


چالاکگەران، بە وتنەوەی دروشمەکانی" بژی بەرخۆدانی عەفرین، عەفرین تەنیا نییە، هەموومان عەفرینین، تەرۆرسیت ئەردۆغان، شەرمەزار بێت بێدەنگی دەوڵەتان"، پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین چەند پاتە کردوەوە و داگیرکاری ڕژێمی تورکیا  و بێدەنگی دەوڵەتان و نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕووسیای هاوکاری تورکیایان ڕسوا کرد.

لە ئێستاشدا، چالاکیەکان بەردەوامیان هەیە و تا دەچێت فراوانتر و مەزنتر دەبن و زۆر شار و ناوچەی دیکەی تورکیا و جیهان دەگرنەوە.

هـ.هـ