ئێشکگری بۆ ئازادی ئۆجالان لە ٣٠٠هەمین هەفتەدایە
ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بیناى کۆنسەی ئەورووپا لە ٣٠٠ هەمین هەفتەی خۆیدا بەردەوامە .
ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بیناى کۆنسەی ئەورووپا لە ٣٠٠ هەمین هەفتەی خۆیدا بەردەوامە .
ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجەلان لە حوزەیران / پوشپەڕی ٢٠١٢ وە دەستی پێکردووە هەتا ئەمڕۆ بە شێوازێکی بی وەچان بەردەوامە. ئەو ئێشکگرییە لە ڕۆژی دووشەممەوە پێیناوەتە ٣٠٠هەمین هەفتە.
کوردستانیان، شەفێق ئورون، بەشیر بەندەش و عەبدولڕەحمان قەرەسوو، لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا ئەم هەفتەیە ئێشکگیری بۆ ئازادى ئۆجالان دەکەن.
بە ناوی گروپی ئێشکگر بەیاننامێک خوێندرایەوە و دەستنیشان کرا، کە چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدەن. ئێشکگران ڕایانگەیاند، تا ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان واز لە چالاکی ئێشکگری ناهێنن.
ئێشکگران وتیان، بەردەوام باسی بۆچوونەکان و ڕێگەچارەکانی ئۆجالان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەن.
ئێشکگران هێرشی داگیرکەرانەی سوپای تورکیایان بۆسەر عەفرین شەرمەزار کرد. دەستنیشانیان کرد، کە ئەو هێرشانە جێگای قبوڵ نییە و لە ئەنجامدا سوپای داگیرکەر وچەتەکان تێکدەچن و گەلی کورد لە هەمبەر ئەو داگیرکارییە بەرخۆدان دەکات.
ئەو ئێشکگرییە لە ساڵی ٢٠١٢ وە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بیناى ئەنجوومەنى ئەوروپا دەستی بە کار و چالاکییەکانى کردووە. هەتاکو ئێستا هەزاران کوردستانى و ئازادیخواز بە شدارییان لەم چالاکی ئێشکگرییەدا کردووە و هەر هەفتە گروپیکی نوێ چالاکییەکە بەردەوام دەکەن.
ک.ش
ر.م