ئەو گروپەی کە لە شاری ساربروخێن-ی ئەڵمانیا کە ئەم هەفتەیە بەشداری چالاکی ئێشگری ببون، جێگەی خۆیان دایە ژنان . ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە ئەندامانی ئینسیاتیڤی هولەندا شوهرەت توسوون، حانیم شاهێنداڵ و ماڕاڵ ساپانن.
بۆ خاوەنداریەتی کردن لە ئۆجالان بانگەوازی هەموو جیهان دەکەین
ئەندامانی ئینسیاتیڤ ئەوەیان خستە ڕوو کە ئەمە سێیەمین جارە کە بەشداری لەم چالاکییەدا دەکەین و داوای ئازادی ئۆجالان دەکەن.
لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە کە ئێشکگری بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکیێەکی سەربەرزانەیە و وتیان،" ئەمە بۆ تاکی کورد ئەرکێکی پیرۆزە. و دەبێت هەرکەسێک بە هەر بیروبۆچونی جیاوازەوە بەشداری ئەم چالاکییە بێت."
ئێشکگران سیاسەتی وەڵاتانی ئەورووپایی-یان بە توندی شەرمەزارکرد و وتیان،" ئەمە ٦ ساڵە بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ چالاکی دەکەین. وەڵاتانی ئەورووپایی بە گرتنەبەری سیاسەتی قیزەونانەی خۆیان ڕێگەیان لەبەردەم تورکیادا خۆش کردووە. وەک ئینسیاتیڤ-ی ژنان، بۆ خاوەنداریەتی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان داوا لە هەر کەسێک بە تایبەت ژنان دەکەین بەشداری ئەم چالاکییە بن."
' (تەژەکە-ئەورووپا) لانی کەم مانگێ جارێک لەئێشکگریدا بەشدارن'
چالاکی ئێشکگری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەر هەفتە لەلایەن گروپێک لە چالاکانی شاریک-ی ئەورووپایی بەڕێوە دەچێت. پێکهاتەی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەورووپا، لە مانگێکدا لانیکەم یەک جار بەشداری چالاکیی ئێشکگری دەبن.
ئەو ئێشکگرییە لە ٢٥ی حوزەیران/٤ی پووشبەڕی ساڵی ٢٠١٢ وە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بیناى ئەنجوومەنى ئەوروپا دەستی بە کار و چالاکییەکانى کردووە. هەتاکو ئێستا هەزاران کوردستانى و ئازادیخواز بە شدارییان لەم چالاکی ئێشکگرییەدا کردووە و هەر هەفتە گروپیکی نوێ چالاکییەکە بەردەوام دەکەن.
ک.ش