ئەردۆغان شەرمەزار کرا: بەخێر نەیێت بۆ جنیڤ!

سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆغان کە بەرپرسی سەرەکیی چەندین کۆمەڵکوژییە لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ جنێڤ بانگهێشت کراوە، لە لایەن کورد و دۆستەکانیانەوە شەرمەزار کرا. چالاکوانان وتیان " جنێڤ جێگای بکوژان نییە".

ئەردۆغان کە لە جنێڤ، بەشداری یەکەمین لوتکەی جیهانیی پەنابەران بوو کە لە نووسینگەی جنیڤ-ی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرپەرەشتیی کۆمسیاری باڵای پەنابارانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بەڕێوە دەچێت، بە چالکییەک لە لایەن کورد و دۆستەکانیانەوە شەرمەزار کرا. گەنجانی سویسراش لە چالاکییەکەدا ئامادە بوون و پشتیوانییان بۆ کورد دەربڕی.

سەدان کەس لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنیڤ گرد بوونەوە و هاتنی ئەردۆغانیان بۆ جنیڤ شەرمەزار کرد. چالاکوانان سەرەتا ئەرکی ڕاستەقینەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان وەبیر هێنایەوە.

چالاکوانان وێنەی ئەو منداڵانەیان بەرز کردەوە کە بەهۆی هێرشە داگیرکەرییەکانی تورک شەهید بوون، دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان"، "ئەردۆغان بەخێر نەیەیێت"، "ئەردۆغان دەکوژیت، جیهان سەیر دەکات"یان بەرز کردبوەوە و بە دروشمەکان داوای دادگاییکردنی ئەردۆغانیان کرد.

بەهۆی چالاکییەکە، دەرگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان داخرا، لە شوێنی چالاکییەکە ڕێوشوێنی توندی پۆلیسی گیرایەبەر.

"ئێوە دەبنە هاریکاری کۆمەڵکوژییەکان"

چالاکوانان لەسەر بانگهێشتکردنی ئەردۆغان بۆ جنیڤ هەڵوێستێکی تونیدا نیشان دا، ئاماژەیان بەوە کرد یەکێک لەو کەسە سەرەکیانەی کە قەیرانی پەنابەرانی دروست کردووە خودی ئەردۆغانە.

چالاکوانان تیشکیان خستە سەر کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە باکور-رۆژهەڵاتی سوریا و وتیان، بانگهێشتکردنی ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوەکە بە مانای "هاوکاریکردنی کۆمەڵکوژی"یە.

ساغڵەم: ئەوانەی دەبێت دادگایی بکرێن ناتوانن بەناوی پەنابەران قسە بکەن

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەلگەی کوردی دیموکراتیک لە جنیڤ ساڵح ساغڵەمیش وتی: "ئەردۆغان کە دەبوایە ئەمرۆ بەهۆی کۆمەڵکوژییەکان کە کردویەتی دادگایی بکرابوایە، بەناوی پەنابەران قسە دەکات. ئەو دۆخە سوکایەتیکردنە بە کورد و بە واتای هاوکاریکردنی تاوانەکان لەدژی کورد".

کۆچ: بکوژەکان ئاشکرا دەکەین

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا، یوکسەل کۆچ-یش وتی: "هیچکات قەبوڵ ناکەین بکوژی منداڵان لێرە بانگهێشت بکرێت. ئەوانەی دەبێت لێپرسینەوەیان لێ بکرێت لەسەر کۆمەڵکوژییەکان، بەناوی پەنابەران ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوەکان بانگهێشت دەکەن. ئێمە وەکو گەل ئەو دۆخە قبوڵ ناکەین و لە هەر شوێنێک بێت بکوژان ئاشکرا دەکەین".

گەنجانی سویسری: ئەوە شاری ئێمەیە، جێگەی بکوژان نییە

گرووپی سویسری ئەلتەرناتیڤ و کۆمیتەی ڕۆژئاوای جنیڤیش قسەیان کرد، پەیامی پشتویانی گەلی کورد و ڕۆژئاوایان ڕاگەیاند، بانگهێشتکردنی ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوەکە بە زمانێکی تووند ڕەنخنەی لێ گیرا. گرووپە ئەلتەرناتیڤەکان وتیان، لە ڕۆژئاوا شەری مرۆڤایەتی دەکرێت، دەبێت بکوژ، تاوانبارانی شەڕ و ئەو کەسانەی تاوانیان لەدژی مرۆڤایەتی کردووە، بۆ جنیڤ بانگهێشت نەکرێن. ڕێکخراوە سویسرییەکان وتیان " ئەوە شاری ئێمەیە، جێگەی بکوژان نییە".

لە کۆتاییدا بە فەڕەنسی ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە، تاوانەکانی ئەردۆغان کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی پێ کرا و داوا کرا کە ئەردۆغان دادگایی بکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە لەدژی داگیرکاریی تورک هەڵوێست وەربگرن.