ئەردۆغان کە سەردانی جنێڤی کرد، لە لایەن هیچ کەسێکەوە پێشوازی لێنەکرا

رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە یەکەمین لوتکەی جیهانی پەنابەران کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە جنێڤ بەڕێوە دەچێت، سەردانی جنێڤی کرد، بەڵام لە لایەن هیچ بەرپرسێکی سویسراوە پێشوازی لێنەکرا.

بڕیارە ١٧و ١٨ی ئەم مانگە بە هاوکاریی کۆمیسیاریی باڵای پەنابەران-ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی سویسرا لە ئۆفیسی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ یەکەمین لوتکەی جیهانی پەنابەران بەرێوە بچێت. ئەردۆغان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لەو لوتکەیەدا چوو بۆ جنێڤ، لە لایەن هیچ بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و سویسراوە پێشوازی لێ نەکرا.

بۆ پێشوازیکردن لە ئەردۆغان و شاندەکەی، هیچ بەرنامەیەکی فەرمی ئامادە نەکرابوو. ئەردۆغان و شاندەکەی لە فڕۆکەخانەی جنێڤ تەنها لە لایەن ئیلهام سایگلی بالیۆزی تورکیا لە بێرن و سادق سارسال نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند تورکێکی دیکەوە پێشوازی لێکرا.

بە مەبەستی پێشوازی، کۆمەڵێک لایەنگرانی خۆیان کۆ کردەوە

لەو هۆتێلەش کە ئەردۆغانی لێ دەمێنێتەوە، هیچ بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و سویسرا پێشوازی لێنەکرد.تەنها ژمارەیەک تورک نەبێت کە لە بەردەم هۆتێلەکە کۆ کرابوونەوە.

بە پێی زانیارییەکان بڕیارە ئەردۆغان رۆژی سێشەممە لە لوتکەی جیهانی پەنابەران قسە بکات.

لە لایەکی دیکەوە بڕیارە رۆژی دەستپێکردنی لوتکەکە چالاکییەک بۆ شەرمەزارکردنی هاتنی ئەردۆغان بۆ جنێڤ ساز بکرێت.

ز.ش