ئەلمانیا داوای ترەمپی بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ڕەتکردەوە

ئەڵمانیا کە یەکێکە لە لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، داوای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ کشانەوە لە رێککەوتنەکە ڕەتکردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "لە بابەتی رێککەوتنی ئەتۆمیدا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ناکۆکن".

وتەبێژەکە وتیشی: "بۆ بەردەوامبوون لەسەر هێڵی چارەسەرییەکی دیموکراتی، دەمانەوێت هەموو دەرفەتەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی بەکار بهێنین".

ڕاشیگەیاند: "ئامانجمان ڕزگارکردنی رێککەوتنەکەیە، لەو باوەڕەداین کە ئەوە ڕاستترین ڕێگایە بۆ ئەوەی کە ئێران نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی".

فەرەنسا و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا چارلس میشێل-یش پەیمانەکەیان پاراست و داوای ئەمریکایان بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنەکە ڕەتکردەوە.

رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی ٢٠١٥ لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەنێوان 'ئێران، ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، روسیا و چین' مۆر کرا.