ئەمریکا؛ بانگەشەکانی چاوش ئۆغڵوی لەسەرمینبچ بەدرۆ خستەوە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانی کرد، کە لەگەل حکومەتی تورکیا لە سەرمینبج هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە وئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو ئاگربەستەی سووریا عەفرینیش دەگرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا(هیزەر نوێرت) لە دژی وتەکانی مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەرکەوت و ئەو بانگەشانەی کە گوایە ئەمریکا وتورکیا لەسەر کشانەوەی یەپەگە لە مینبج ڕیکەوتنیان کردبێت، بەدرۆخستەوە .

هیزەر نوێرت ،دەستنیشانی کرد کە وتووێژەکانی ئەوان لەسەر منبێج لەگەل دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە وتا ئیستا هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە.

نوێرت وتیشی: لە ئیستادا ئێمە لەگەل حکومەتی تورکیا دانیشتنی زۆردەکەین، وهەوڵ دەدەین کە لە گەل تورکیادا بگەینە ڕیکەوتنێک.

 وتە بێزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین ،شەڕ لەدژی داعشی بەلاڕیدا بردووە .

تەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە ئاگربەست بۆ سەرتاسەری سوریایە و عەفرینیش دەگرێتەوە پێویستە تورکیا باش لەمە تێبگات.

وەزەری کاروباری دەرەوەی تورکیا ، مەولود چاووش ئۆغلو ماوێک پێش وتبووی کە تورکیا و ئەمریکا لەسەر کشانەوەی یەپەگە لە منبج گەشتوون بە ڕێکەوتن.

ک-ش