ئەمریکا لە دژی حوسییەکان هێزی تایبەت ڕەوانە دەکات

ڕاگەێندرا کە دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی چەکدارە شێعەکانی یەمەن ناسراو بە حوسییەکان، یەکینێکی تایبەتی خۆی ڕەوانەی عەرەبستان-ی سەعوودی کردووە.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردووە کە دەوڵەتی ئەمریکا لەدژی حوسییەکان یەمەن کە سود لە پالپشتی ئێران وەر دەگرن، یەکێکی هێزی تایبەتی خۆی کە پێک هاتووە لە سەرباز و یاری دەدەری سەربازی ڕەوانەی عەرەبستان-ی سەعوودی کردووە.

ئەو ڕۆژنامە ڕایگەیاندووە کە ئەو هێزە تایبەتە بەشداری ڕاستەوخۆ لەشەڕدا ناکەن و لەسەر سنووری یەمەن جێگیر کراون.

بە پێی هەواڵی نیۆیۆرک تایمز ئەو هێزە تایبەتە ڕەوانەی عەرەبستان کراوە، کاری ئەوان دۆزینەوەی شوێنی هاویشتنی موشەکەکانی حوسییەکان و لە ناوبردنی بنکە موشەکییەکانە.

بە پێی ئەو هەواڵە ، ئەو هێزە تایبەتە بە ناوی(گرین بەرەتس) لە مانگی کانون/ڕێبەندان  ڕەوانەی سەعوودیە کراوەن و لە سەر خاکی عەرەبستای سەعوودی ماونەتەوە، و دەربازی ناو خاکی یەمەن نەبونە.

دەر بارەی ئەو هەواڵەوە تا ئیستا بەرپرسانی ئەمریکی و پێنتاگۆن هیچ لێدوانێک-یان بڵاو نەکردووەتەوە.