ئەمریکا لەبەرانبەر هاوکاری دارایی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی WHO دەکات

کۆماریەکان لە ئەمریکا لەبەرانبەر بەردەوامی هاوکاری داریی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە ڕووی هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەموکورتی ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی هەیە. ترەمپ هاوکاری مادی کە ساڵانە ١١٠ ملیۆن دۆکارە بۆ ڕێکخراوەکە ڕاگرت. هەروەها ڕایگەیاند، لێکۆلینەوە لە بەرپرسانی ڕێکخراوەکە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکەن.

ئەمریلا یەک لەسەر چواری هاوکاریە مادیەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دابین دەکات. ئەندامانی کۆنگرێس لە پارتی کۆماری هەوڵ دەدەن فشاری لەسەر رێکخراوەکە دروست بکەن. ١٧ ئەندامی کۆنگرێس لەسەر پشکی کۆماریەکان نامەیەکیان بۆ ترەمپ نارد و رایانگەیاند، تیدرۆس ئادهانۆم گیبریەسوس سەرۆکی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کەسێکی لاوازە و سەرکەوتوو نییە.

لە نامەکەدا باسی ئەوەکرا، گیبریەسوس ناتوانێت قەیرانی تەندروستی ئێستا کۆنتڕۆڵ بکات و داوایان کرد، سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام هاوکاری مادی بۆ ڕێکخراوەکە بەردەوام بێت.

بودجەی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ڕێکخراوەکە ٤،٤ ملیار دۆلار بوو و ملیارێک دۆلار لە بودجەی دەوڵەتەکانەوە دابین دەکرێت. بەڵام ئەمریکا لەدوو ساڵی ڕابردوودا ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری نەداوە بە ڕێکخراوەکە.

ف.ق