ئەمریکا: هیچ شاندێک بۆ کشانەوەمان لە عێراق نانێرین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا هیچ شاندێک بۆ عێراق نانێرێت کە باس لە کشانەوەی هێزەکانیان بکات لە عێراق.

مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردووەتەوە، ئەمریکا لە عێراق پێویستی بە هاوبەشی ئەمنی، ئابوری و دیبلۆماسیە،چونکە" بەبڕوای واشنتۆن بوونی هێزەکانی لە عێراق بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی ناوچەکە گونجاوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: لەئێستادا پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراق و ئەمریکا، نەک سەبارەت بە کشانەوەمان، بەڵکو سەبارەت بە هاوپشکی دارایی ئابوری و دیبلۆماسی.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق، داوای لە واشنتۆن کردبوو، شاندێک بۆ میکانیزمەکانی کشانەوەی هێزەکانیان ڕەوانەی عێراق بکەن.

ب.ش