ئەمریکا هێشتا بڕیاری خۆی نەداوە
بەریتانیا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە وەڵاتەکەی ئامادەیە دەربارەی بابەتی دەستێوەردان لە سووریا لەگەل فەرەنسا وئامریکا هاوکاری بکات. بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرایان کرد کە ئەوان هێشتا بڕیاری خۆیان نەداوە.
بەریتانیا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە وەڵاتەکەی ئامادەیە دەربارەی بابەتی دەستێوەردان لە سووریا لەگەل فەرەنسا وئامریکا هاوکاری بکات. بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرایان کرد کە ئەوان هێشتا بڕیاری خۆیان نەداوە.
کۆشکی سپی لە بەیاننامێکدا ئەوەی خستە ڕوو کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هێشتا دەربارەی دەستێوەردانی سەربازی لەسووریا بڕیاری نەداوە.
سارا هوچابی ساندەرس، سکرتێری نوسینگەی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی ، دوای کۆبونەوەی ترامپ لەگەل بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری بەیاننامێکی بڵاو کردەوە وئاشکرای کرد کە هێشتا بڕیارێی کۆتایی نەدراوە.
ساندەرس دەستنیشانی کرد کە لەسەر بابەتی سووریا کۆبونەوە وچاوپێکەوتنەکان لە گەل دوستان و هاوپەیماناندا بەردەوامە و وتی: ساندەرس دەیەوێت لە کۆتایی ئەمڕۆدا لە گەل نوێنەرانی فەرانسا و بەریتانیا گفتوگۆ بکات.
لە لاێکی دیکەوە، لەسەر ناوی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، ترێزا مای ، بەیاننامێک بڵاو بویەوە و لەو بەیاننامەدا جارێکی دیکە وترا کە وەڵاتی بەریتانیا لەسەر بابەتی سووریا لەگەل فەرانسا و ئەمریکا هاوڕایە و ئامادەی هاوکارییە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە بۆئەوەی کە پێش لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا بگیردرێت،ئەوان لەسەر هەڵوێستی خۆیان دەمێننەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەستنیشانی کرد کە بەڵگە هەیە کە ڕژیمی سووریا چەکی کیمیایی بەکار هێناوە . لە بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هاتووە، بۆ ئەوەی کە پێش لە بەکار هێنانی چەکی کیمیایی بگیردرێت، بڕیار درا کە بۆ دەستێوەردان لە سووریا هاوکاری فەرانسا و ئەمریکا بکرێت.