ئەمریکا: هەڵبژاردنی ئازاد لە نێو باری نائاساییدا ئەنجام نادرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانی کرد، هەڵبژاردنێک کە لە نێو باری نائاساییدا ئەنجام بدرێت ناتوانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیک بێت.

هواتر نۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرنامەی چاپەمەنی ڕۆژانە دا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە دەربارەی هەڵبژاردنی ٢٤ حوزەیران/ ٤ پوشپەڕ لە تورکیا.

نورت وتی." لەوەڵاتێکدا کە باری نائاسایی سەروەرە، زۆر زەحمەتە کە هەڵبژاردنێکی ئازاد ودیموکراتیک بە پێی قانونی تورکیا ئەنجام بدرێت.

نۆرت دەستنیشانی کرد کە هەڵبژاردنێک کە لە ناو باری نائاساییدا ئەنجام بدرێت جێگەی گومانە.

نۆرت ڕایگەیاند،"لە سەر هەڵبژاردنی لە ناو باری نائاساییدا لە تورکیا ئێمە تێبینیمان هەیە.

شایانی باسە کە لەدوای کودتا سەربازییەکەی تورکیا هەتاکو ئیستا باری نائاسایی ڕاگەێندراوە و  ئەردۆغان بەنیازە بۆ ماوەی ٦ مانگی دیگە باری نائاسایی لە تورکیا درێژ بکاتەوە.