ئەمریکا: وڵامی دەستوەردانەکانی ڕووسیا دەدەینەوە

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ئەمریکا هۆشیاری دا.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا دەست لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ئەمریکادا وەربدات، بێوڵام نامێنێتەوە. پۆمپیۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ سەرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی، "لەبارەی دەستوەردانی کاروباری ناوخۆیی ئەمریکادا بە ئاشکرا قسە دەکەم، قبوڵناکرێت."

پۆمپیۆ ڕاشگەیاند، ڕووسیا یان هەر هێزێکی تر ئەگەر هەوڵی تێکدانی سیستمی دیموکراسیمان بدات، بێوڵامنامێنێتەوە.

سەرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاند، ئەوان پێشتریش ڕایانگەیاندبوو، ڕووسیا دەستوەردانی لە کاروباری ئەمریکادا نەکردووە و دوورە لە ڕاستیەوە و وتی، "بە هۆی ئەوەی ڕاست نەبوو، کەس نەیتوانی پشتراستیبکاتەوە کە ڕووسیا دەستوەردانی لە کاروباری ئەمریکادا کردووە."

ف.ق