ئەمڕۆ لە وەلاتی سویسرا رۆژی کۆتاییە بۆ دەنگدان

پرۆسەی دەنگدان لە وەڵاتی سویسرا لە دوویەمین ڕۆژی خۆیدایە و ڕۆژی کۆتاییە. بەڕێوەبەرانی هەدەپە ئاشکرایان کرد کە زۆربەی هاووڵاتیان دێن و دەنگی خۆیان دەدەن،و دەنگی خۆیان دەدەنە هەدەپە.

ئەو دەنگدەرە کورد و تورکانەی کە لە وەلاتی سویسرا دەژین، لە ڕۆژی کۆتایی دەنگدانی هەلبژاردنەکانی٢٤ی حوزەیران بۆ پەرلمان و سەرۆک کۆماری دەنگیاندا.

'لە ٤ ڕۆژدا ٤٣ هەزار و ٥٦٥ دەنگ دراوە'

زوریخ، برن و ژنێف زۆربەی هاووڵاتیان هاتنە سەر سەندوقەکانی دەنگدان و لەو سی ناوەندەدا  دەنگەکانیان دایە نامزەدەکانی هەدەپە و سەلاحەدین دەمیرتاش.

بەپێی ئامارەکانی (    YSK) ٩٤هەزار و٣٢ دەنگدەر ناوی خۆیان تۆمار کردووە،لەو چوارچێوەی دەنگدان لە ١٥ی حوزەیران/٢٥ی جۆزەردان تا کو ئیستا ٤٣هەزار و ٦٥٦ دەنگ دراوە.

' تا کاتژمێر ٢١:٠٠ بنکەکانی دەنگدانکراوەیە'

لە ڕۆژی کۆتاییدا بەسداری هاوولاتیان لە رۆژانی دەسپیکدا کەمتر بووە، بەڕێوەبەرانی هەدەپە وتیان کە دەنگدەران دەتوانن هەتاکو کاتژمێر ٢١:٠٠ بە کاتی ناوەندی ئەورووپا دەتوانن دەنگ بدەن، داوایان لە هەر کەسێک کرد کە بێن و دەنگ بدەن.

' بە ڕێژێکی بەرچاو هەدەپە لە پیشەوەیە'

بەریوەبەرانی هەدەپە لە سەر سەندوقەکانی دەنگدان ئاشکرایان کرد کە ئەو دەنگدەرانەی کە تاکو ئیستا هاتوونەتە سەر سەندوقەکانی دەنگدان و دەنگیان داوە،دەنگی خۆیان داوەتە هەدەپە و سەلاحەدین دەمیرتاش.

بەڕێوەبەرانی هەدەپە ئەوەیان خستە روو کە  جاریکی دیکە ووەک ساڵانی پێشوو هەدەپە دەنگی یەکەم لە سویسرا بەدەست بهێنێت.

ک-ش