ئەمەریکا ئامادەیە هاوکاریی ئابووری کۆریای باکوور بکات
بریارە بەرپرسانی ئەمەریکا و کۆریای باکوور، لە ١٢ی حوزەیران / ٢٢ى جۆزەردانى ئەمساڵەوە کۆبوونەوەکانیان دەستپێ بکەن. ئەمەریکاش رایگەیاندووە، ئامادەیە هاوکاریی بە مەرجی ئابووری پیۆنگ یانگ بکات.

لەبارەی تاقیکردنەوەی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور و بەرنامەی چەکی ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لێدوانێکی تووندی دابوو. بڕیاریشە رۆژی ١٢ی حوزەیران / ٢٢ى جۆزەردان، ترامپ لەگەڵ کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبێتەوە.
چاوی هەموو دنیا لەو دیدارەی نێوان سەرۆکە کۆمۆنیستەکەی کۆریای باکوور و دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکایە. بۆ هاوکاریی ئابووریش ئەمەریکا بەڵێنی داوە بە مەرج هاوکاریی کۆریای باکوور بکات.
لە دیداری نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ، و وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور کانگ کیونگ-وها'دا رایانگەیاند، ئەگەر کۆریای باکوور بە پەلە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت، ئامادەن هاوکاریی ئابووریان بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پۆمپیۆ هاوکاریی ئابووریی وەک مەرجێک دانا و رایگەیاند "بۆئەوەی کە رێوشوێنی بوێرانە بگیرێتە بەر، دەتوانین هاوکاریی ئابووریی کۆریای باکوور بکەین". بەڵام دەربارەی وردەکاریی هاوکاریەکە هیچ روونکردنەوەیەکی نەدا.
پێش ئەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور دابنیشێت، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆن ئون دیداری ئەنجام دابوو. ئەو چاوپێکەوتنەش وەک ئامادەکاریی بۆ چاوپێکەوتنی نێوان ترامپ و کیم جۆن ئون، ئەنجام درابوو.
بڕیارە رۆژی ١٢ی حوزەیران / ٢٢ى جۆزەردان سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆن ئۆن و سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە وڵاتی سەنگافورە دیدار ئەنجام بدەن.
ر.م