ئەمەریکا داوا دەکات کە کەس لە ئێران نەوت نەکڕێت

وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فشاردەخاتە سەر وڵاتان بۆئەوەی نەوتی ئێران نەکڕن. بەم شێوەیە داوا دەکرێت کە کڕینی بەرهەمی نەوتی ئەو وەڵاتە هەتا مانگی تەشرینی دوویەم/سەرماوەز کۆتایی پێبێت.

بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، پاش ئەوەی کە واشنتۆن لە ساڵی ٢٠١٥دا خۆی لە پەیماننامەی چەکی ناوەکی کشاندەوە، داوا لە وڵاتانی تریش دەکات کە بەگوێرەی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێندراون مامەڵە بکەن.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای کرد کە بەرهەمی نەوتیی لە ئێران نەکڕدرێت و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هەتا مانگی تەسرینی دوویەم/سەرماوەز  ڕێگە بە کڕینی بەرهەمی نەوتی ئێران لەلایەن وڵاتانەوە دەدرێت.

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانەکەیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە بۆئەوەی نرخی بەرهەمی نەوت لە جیهاندا نەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم بڕیارەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا دیدار ئەنجام دەدەین.

لەگەڵ وەڵاتانی تورکیا و چین و هیندستان دیدار ئەنجام دەدرێت

داوا لە هەموو وەڵاتانی جیهان کراوە کە چیتر بەرهەمی نەوت لە ئێران نەکڕن، بەڵام بە تایبەتی سەرنج ڕاکێشراوەتە سەر وڵاتانی تورکیا، چین و هیندستان.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردۆتەوە کە بەهۆی ناکۆکی ئەم وڵاتانە لەگەڵ ئەمەریکادا، سەرەڕای بڕیاری داسەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا، هێشتا ئەو وڵاتانە نەوت لە ئێران دەکڕن. بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند کە وڵاتانی چین، هیندستان و تورکیا، ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین ڕێژەی بەرهەمی نەوتی لە ئێران دەکڕن. لەو بارەیەوە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا ئەنجام دەدەین.

ک-ش