ئەوروپا یەکپارچە بووەتە بەستەڵەک
هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفر و سەرما ئەوروپای گرتووتەوە و ژیانی هاوڵاتیانی تەزاندوە.
هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفر و سەرما ئەوروپای گرتووتەوە و ژیانی هاوڵاتیانی تەزاندوە.
لە سەرتاسەری ئەوروپا، ماوەی هەفتەیەکە بەفر و سەرما و سۆڵە زۆری بۆ ژیانی هاوڵاتیان هێناوە و سەراپای ئەو پارزەمینەی وەرگێڕاوەتە بەستەڵەک.
بەگوێرەی ناوەندەکانی کەشناسی ئەوروپا، شەپۆلی بەفر و سەرماکە لە سیبریای ڕۆژهەڵاتی ڕوسیاوە ڕووی لە ئەوروپا ناوە و پلەکانی گەرمای لە ۱۰ تا ۲۷ پلە بۆ ژێر سفر دابەزاندووە. ئەوەش ژیانی هاوڵاتیانی تەزاندوە و وێڕای توشبونیانمبە نەخۆشی و پەتاکان، دووچاری گرفتی زۆری کردوون لەوانە:"کێشەی هاتووچۆی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی، بڕینی تەزوی کارەبا، پەککەوتنی پڕۆسەی خوێندن و کارکردن".
لە زۆرێک لە شار و ناوچەکانی وڵاتانی ئەوروپا تیمی تایبەتی فریاگوزاری بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماون و بەتایبەتی کەسانی بێخانومان پێکهێنراون. بەگوێرەی پێشبیایەکانی ناوەندەکانی کەشناسی، شەپۆلی سەرما و بەفربارین و بەستەڵەکەکە وێڕای ڕۆژانی داهاتووی ئەم هەفتەیە، پێدەچێت هەفتەی داهاتووش بەردەوام بێت.
هـ.هـ