ئەگەری ژیان لەسەر ئەستێرەی (Kepler-1649c) هەیە

دەوترێت ئەستیرەیەک بە ناوی (Kepler-1649c) لە لایەن ناساوە دۆزراوەتەوە کە لە دەرەوەی سیستمی خۆرە و لە زۆر ڕووەوە لە جیهان دەچێت و ئەگەری هەیە مرۆڤ بتوانێت لەسەری بژی.

لێکۆلینەوەکانی ناسا بە ئامێری فەزایی کەپلەر، ٢٠١٨کۆتایی هات. ئامێری فەزایی لەبارەی ٢ هەزار و ٦٨١ ئەستێرە لێکۆلینەوەی کرد. بە پێی لێکۆلینەوەکەدان، ئەستیرەیەک بە ناوی (Kepler-1649c) دۆزراوەتەوە کە لە دەرەوەی سیستمی خۆرە و لە زۆر ڕووەوە لە جیهان دەچێت و ئەگەری هەیە مرۆڤ بتوانێت لەسەری بژی.

The Astrophysîcal Journal Lettersê ئەنجامی لێکۆلینەوەکەی بە فراوانی بڵاوکردەوە.

بە پێی ئەنجامی لێکۆلینەوەکە کە لە کەناڵی سی ئێن ئێنیش بڵاوکرایەوە، (Kepler-1649c) لە جیهان دەچێت. (Kepler-1649c) ١٠،٦ جار لە جیهان گەورەترە و نزیکەی ٧٥% لە جیهان دەچێت.

هەروەها باسی ئەوەکرا، ئەو ئەستێرەیە لە سیستمی خۆرەوە نزیکە و مرۆڤ دەتوانێت لەسەری بژی. بە پێی لێکۆلینەوەکە خۆت ناتوانن ئەو ئەستێرەیە زۆر گەرم بکات و باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەگەرێکی زۆر هەیە ئاویش لەسەر ئەستێرەکە هەبێت.

ف.ق