ئەڵمانیا: ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەتەکانی داعش-ی عێراق

لە ئەڵمانیا، لە ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە چەتەکانی داعشدا، چوارهاووڵاتی عێراقی، دەستگیر کران.

بە گوێرەی لێدوانی داواکاری گشتیی فیدراڵی ئەڵمانیا، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، لە سێ شاری سەر بە دوو ئەیالەتی ئەلمانیا، ئۆپەراسیۆنێک دژ بە تیرۆر ئەنجام دراوە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٤ هاووڵاتی عێراقیی کە پێشتر ئەندامی گروپە چەتەکانی داعش بووبوون، دەستبەسەرکران.

لە لێدوانەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە ئەو کەسانە تەمەنیان لەنێوان ٢٦ و ٢٩ ساڵیدایە و لە شارەکانی دۆرتمۆند و بۆترۆب-ی سەر بە 'ئێن ئار دەبلیو' و ناوچەی ئامبێرگ-سولزباش-ی ئەیالەتی باڤیەرا لە ئەڵمانیا دەستگیرکراون.

بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەو چوار هاووڵاتیە عێراقیە لە ساڵانی نێوان ٢٠١٣ و ٢٠١٥ پەیوەستی نێو چەتەکانی داعش بوون لە عێراق و پاش ئەوەی پەروەردەی سەربازیان بینیوە، پەیوەستی شەڕ بوون. دەگوترێت کە یەکێک لەو چەتانە بەشداربووە لە زنجیرە هێرشی تەقینەوەکانی ساڵی ٢٠٠٦ هەتا ٢٠٠٨ لە عێراق کە بوونەهۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنیی، پۆلیس و سەربازانی عێراقی.

لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر عێراق و سووریا ژمارێکی زۆر لە توندرەوە ئیسلامییەکان لە ڕێگەی تورکیاوە خۆیان گەیاندە سووریا وعێراق و ئیستاکە دوای بە دوای کۆتایی هێنان بە داعش لە عیراق سووریا دەزانرێت کە چەتەکانی داعش، لە ڕێگەی تورکیاوە خۆیان دەگەیەننە ئەوروپا.

ک-ش