ئەڵمانیا بەهۆی هەڵوێستیانەوە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەخنەی لە سێ وڵات گرت

حەیکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەهۆی هەڵوێستیانەوە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رەخنەی توندی لە ئەمریکا، چین و مەجارستان گرت.

حەیکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەو سێ وڵاتە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا خاوەن هەڵوێستی جیاوازن.

ماس بۆ گۆڤاری Der Spîegelی ئەڵمانی قسەی کرد و وتی، "چین و ئەمریکا دوو رێبازی دژبەریان هەڵبژاردووە و هەردوو ڕێبازەکە ناتوانرێت لە ئەوروپا جێبەجێ بکرێن. ماس ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی چین بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ئەوەی ڕژێمەکەی بەهێز بکات وەک ئامێرێکی بانگەشە بەکاردەهێنێت و وتی، "چین بڕیاری ناوەندی ئۆتۆریتەر بەجێ دەهێنێت و ئەمریکاش ماوەیەکی درێژ ڤایرۆسەکەی پشتگوێ خستبوو."

'بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویستی بە سیستمێکی ئۆتۆریتەر هەیە'

وەزیرە ئەڵمانیەکە ڕاشیگەیاند، تێکۆشان لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستی بە سیستمێکی ئۆتۆریتەر هەیە و وتی، "پێویستە ڕێگا بەوەنەدرێت لەبارەی یەکێتی ئەوروپاوە قسەی نەشیاو بکرێت و ڕەخنەی لە حکومەتی واشنتن گرت کە درەنگ دەستیان بە گرتنەبەری ڕێوشوێن کردووە و ئاماژەی بەوەکرد، هیوادارە ئەمریکا لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی جددیتر لەبارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی بیربکاتەوە."

لەبارەی بڕیاری ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیری مەجارستان کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندبوو، ماس وتی، "هەرچەندە بڕیارەکە کاتیش بێت بەڵام قبوڵناکرێت. دەوڵەتانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا پێویستە دەوڵەتی یاسایی بن. ناتوانین لەبەرانبەر پێشێلکردنی ڕەگەزەکانی دەوڵەت بێدەنگ بین."

ف.ق