ئەڵمانیا سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق ناکشێنێتەوە
پاش قوڵبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی عێراق و ڕاگرتنی چالاکیەکانی بەشێک لە وڵاتان، ئانیگریت کرامپ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە دەیانەوێت سەربازە ئەڵمانیەکان لە عێراق بمێننەوە.
پاش قوڵبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی عێراق و ڕاگرتنی چالاکیەکانی بەشێک لە وڵاتان، ئانیگریت کرامپ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە دەیانەوێت سەربازە ئەڵمانیەکان لە عێراق بمێننەوە.
پاش ئەوەی لە شەوی ٢ی ئەم مانگە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە بۆردوومانێکدا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی-یان کوشت، لەبەرامبەردا ئاڵۆزییەکانی عێراق تەشەنەی سەند و پرسی هەبوونی هێزەکانی ئەڵمانیا کە لە عێراق دان کەوتە گفتوگۆوە.
پارتی کەسکی ئەڵمانیا بانگەوازی لە حکومەتەکەی مێرکڵ کرد کە دەستبەجێ سەربازە ئەڵمانیەکان لە عێراق بکشێنێتەوە.
هاوکات ئانیگریت کرامپ-کارەنبوور ئاشكرایکرد، کە دەیانەوێت سەربازە ئەڵمانیەکان لە عێراق بمێننەوە، نایانەوێت عێراق لەناو ئاڵۆزیدا بەتەنها جێبێڵن، وتیشی: پێویستە هیچ کات ڕێگە نەدرێت عێراق بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی زیادە، گرنگە تێکۆشان دژی داعش بەردەوامی هەبێت.
پاش ئەوەی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٥ هێرشی فەرەنسایان کرد، ئەڵمانیا بەشێوەیەکی کارا بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی کرد.
لە ئێستاشدا ٤١٥ سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردن بوونیان هەیە کە دابەشبوونی بەشێکیان بەمشێوەیەیە:
٩٠سەربازی ئەڵـمانیا لەنزیک هەولێر لە باشوری کوردستان، ٢٧ سەرباز لە بەغدا بۆ پەروەردەکردنی سەربازانی عێراقی.
ب.ش