ئەڵمانیا لە کتێبەکانی ئۆجالان دەترسێت

لە گرتیگەی مانهەیم-ی ئەڵمانیا هاوشێوەی گرتیگەکەنی ئاکەپە لە گەل گرتووە کوردەکان هەڵسوکەوت دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی گرتیگەی مانهەیم-ی ئەڵمانیا ٣ کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کتێبێکی سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە-یان قەدەغە کردووە.

لە وەڵاتی ئەڵمانیا زەخت وگوشارەکان بۆسەر کوردان هاوشێوەی دەوڵەتی تورکیا و ئاکەپەیە. دەوڵەتی ئەڵمانی لە درێژەی سیاسەتە دژە کوردەکانی خۆیدا، لە گرتیگەکاندا زەخت وگوشار دەخاتە سەر کوردان.

زیندانیێکی کورد بەناوی جەلال ئەدین ئیلجگلو، داوای  ٣ کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کتێبی سەحەر-ی سەلاحەدین دەمیرتاش-ی لە بەڕێوەبەرانی گرتیگەکە کرد ، بەڵام بەرپرسانی گرتیگەکە ئیزنی ئەوەیان نەدا کە ئەو کتێبانە دەربازی ناو گرتیگەکە بێت.

جەلالەدین لە نامێکدا کە بۆ (یەنی ئوزگور پۆلێتیکا)ی نووسیوە

ئاستی سانسۆر وگوشارەکانی لەو گرتیگەیەدا خستووەتە ڕوو.

ئەو گیراوە کوردە لە نامەکەیدا وتوویە کە بەرپرسانی گرتیگە بە بیانوی ئەوەی کە ئەو کتێبانە نوسەرەکەی ئۆجالانە و ئۆجالانیش ڕێبەری پەکەکەیە و پەکەکە لە ئاڵمانیا قەدەغەیە، مافی ئەوەت نییە کە ئەو کتێبانە دەربازی ناو گرتیگەی بکەی.

بەڕێوەبەرانی گرتیگەکە وتوویانە کە ئەو کتێبانە دەبێتە هۆی دروست بونی ئاڵۆزی لە نێوان کورد و تورکەکاندا  لە نێو گرتیگەکە.

ئیلجەگلو ئەوەشی خستووەتە ڕو کە بەبیانوی ناوەڕۆکی سیاسی کتێبی سەحەر-ی سەلاحەدین دەمیرتاش-یان لێ قەدەغە کردووم.

جەلال ئەدین لە نامەکەیدا نوسیویەتی، لەبەر ئەوەی کە هەڵسوکەوتەکانی بەڕێوەبەری گرتیگەکەی ئاشکرا کردووە گوشارەکان لەسەر من زورتر بکەن:من بەڵگەکان لایەو وکاتێک ئەو بەڵگانەم لە میدیاکاندا بڵاو کردەوە، دەزانم کە گوشارەکان بۆسەر من زۆرتر دەبێت، بەڵام سەرەڕای هەمو ئەوانە من ئەم نامەیە دەنوسم .

 جەلال ئەدین داوای لە هەردوو پارتی چەپ و پارتی کەسک-ی ئەڵمانیا کرد کە لەسەر ئەم بابەتە بێنە جواب وئەم بابەتە ببەنە پارلمانی ئەڵمانیا.

ناوبراو هەروەها داوای کرد کە شاندێک ڕەوانەی ئەو گرتیگەیە بکەن تا لەسەر ئەو بابەتە لێکۆڵین بکات.

ک-ش