بانگەوازی کەجەدەکە-ی ئەورووپا بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانە گرسەییەکەی کۆڵن-ی ئەڵمانیا

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیی کوردستانیانی ئەورووپا( کەجەدەکە)،بانگەوازی ئاراستەی تەواوی کوردستانیان وئازادیخوازان کرد کە ڕێپێوانی ٢٤ی ئادار/٤ی خاکەلێوە بەشداری بەشکۆ بکەن.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیی کوردستانیانی ئەورووپا( کەجەدەکە)،بانگەوازی ئاراستەی تەواوی کوردستانیان وئازادیخوازان کرد کە ڕێپێوانی ٢٤ی ئادار/٤ی خاکەلێوە بەشداری بەشکۆ بکەن لە ڕێپێوانی گرسەیی شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا.

کەجەدەکە-ی ئەورووپا لە بەیاننامێکدا دەستنیشانی کردووە کە داوا لە هەمو کەسیک دەکەین کە لەدژی فاشیزمی ئەردۆغان و داگیرکاری تورکا دەنگ هەڵبڕن.

لە بەیاننامەکەی کەجەدەکە-ی ئەورووپادا هاتوو کە هێرشی داگیرکارانەی تورکیا وبەرخۆدانی سەردەمی عەفرین رۆحی وڵاتپارێزی، یەکگرتوویی و بەرخۆدانی لە کوردستان وجیهاندا بەرزکردووەتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، لە عەفرین جیگە و شوینە پیرۆزەکانی موسڵمانان، ئیزەدییەکان، مەسیحییەکان و عەلەوییەکان لە ناودەبرێن. هاووڵاتیانی ئێمە دەکوژرێن، و ئەمە بەهاوکاری دوژمنی مرۆڤایەتی چەتەکانی داعش وبەرەی نوسرە  ئەنجام دەدرێت. لە عەفرین بی بەزەییانە ژن، مندال، بەساڵەچو بە بێ ڕەچاوکردنی هیچ بەهاێکی مرۆیی دەکوژرین.

بەرخۆدانی عەفرین تێکۆشانی پێکەوە ژیان وئاشتەواییە، پێکەوە ژیانی ، کورد عەرەب، کریستیان، موسوڵمان، ئیزەدی و عەلەوییە کە بووەتە هێمای سەرکەوتنی ئەو بەرخۆدانیەیە.

لە کۆتاییدا کەجەدەکە-ئەورووپا جاریکی دیکە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین بە توندی شەرمەزار دەکات و داوا لە تەوای کوردستانیان دەکات کە لە ڕۆژی سی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ئادا/ ٤ی خاکەلیوە لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بەشداری بکەن لەو ریپێوانەدا.

ک-ش