دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیی کوردستانیانی ئەورووپا( کەجەدەکە)،بانگەوازی ئاراستەی تەواوی کوردستانیان وئازادیخوازان کرد کە ڕێپێوانی ٢٧ ئادار/٧ی خاکەلێوە بەشداری بەشکۆ بکەن لە ڕێپێوانی گرسەیی شاری بروکێسل- بلژیکا .
کەجەدەکە-ی ئەورووپا لە بەیاننامێکدا دەستنیشانی کردووە کە داوا لە هەمو کەسیک دەکەین کە لەدژی فاشیزمی ئەردۆغان و داگیرکاری تورکا دەنگ هەڵبڕن.
لە بەیاننامەکەی کەجەدەکە-ی ئەورووپادا هاتووە، ڕێپێوانەکەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ئادار/٧ خاکەلێوە کە بە دروشمی " ناتۆ شەریکی تاوانەکانی ئەردۆغانە" بەڕێوە دەچێت، و دەبێت هەمو مەجلیس و پێکهاتەکانی بە ڕۆحی وەڵات پارێزیەوە بەشداری بکەن و بروکسێل بکەنە گۆڕەپانی سەرهەڵدان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پلاتفۆرمی عەفرین کە پێکهاتووە لە ڕێکخراوە ، ڕێکخستن، گروپی باوەڕداران، کەسایەتی، ڕۆشنبیر، شۆڕشگێر، ڕێکخراوەی ژنان وجەوانان-ی کوردستانی و تورک، ئاشووری- سوریانی، ئەرمەنی لە ڕۆژی ٢٧ی ئادار /٧ خاکەلێوە بە دروشمی " ناتۆ شەریکی تاوانەکانی ئەردۆغانە لە عەفرین" لە شاری بروکسێل-ی بەلژیکا دەڕژێنە سەر شەقامەکان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، بە بێدەنگی و ڕازی بونی وەڵاتە نێونەتەوەییەکان ، حکومەتی تورکیا لە عەفرین هاووڵاتیانی ئێمە دەکوژرێن، و ئەمە بەهاوکاری دوژمنی مرۆڤایەتی چەتەکانی داعش وبەرەی نوسرە ئەنجام دەدرێت. لە عەفرین بی بەزەییانە ژن، مندال، بەساڵەچو بە بێ ڕەچاوکردنی هیچ بەهاێکی مرۆیی دەکوژرین. هەربۆیە بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆمان بە ناتۆ ، ڕۆژی ٢٧ی ئادار/٧ خاکەلێوە لە بروکسل-ی بەلژیکا بڕژێنە سەر شەقام.
ک-ش