باڵیۆزى رووسیا لە ئەمەریکا: هێرشەکە سوکایەتییە بە پوتین!

ئاناتۆلی ئانتۆنۆڤ باڵیۆزى رووسیا لە واشنتۆن رایگەیاند، دەستێوەردانى سەربازیى هێزەکانى رۆژئاوا لە دژى سوریا "سوکایەتییە بە سەرۆکى رووسیا".

ئاناتۆلی ئانتۆنۆڤ باڵیۆزى رووسیا لە واشنتۆن رایگەیاند، دەستێوەردانى سەربازیى هێزەکانى رۆژئاوا لە دژى سوریا "سوکایەتییە بە سەرۆکى رووسیا".

باڵیۆزى رووسیا لە شارى واشنتۆنى پایتەختى ئەمریکا راگەیاندراوێکى لەبارەى هێرشەکەى سەر سوریا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئێمە هۆشداریمان دابوو بۆ هێرشى لەو شێوەیە".

ئانتۆنۆڤ راشیگەیاندووە "هۆشدارییەکانمان لەبەرچاو نەگیران" و هێرشەکەى ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا لە دژى سوریای بە "سوکایەتیکردن بە سەرۆکى رووسیا" ناوبردووە.

هاوکات وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى رووسیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "ئەو هێرشە لێدانە لە پایتەختى وڵاتێکی دەسەڵاتدار، کە ماوەى چەند ساڵە شەڕی دژ بە تیرۆر دەکات و لەو شەڕەدا خۆى راگرتووە و دەیەوێت لەسەر پێى خۆى بمێنێتەوە. سوریا گەیشتووەتە کات و قۆناغێک، کە دەرفەتى بۆ داهاتوویەکى ئاشتیانە خوڵقاندووە".