دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆغان لە ٢٠ی ژانوویە دا، هێرشیان کرده سەر عەفرین، به‌ڵام لە به‌رانبه‌ر بەرخۆدانی هەسەدە دا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تێكده‌شكێن. لە زۆرێک وه‌ڵات، گەلی کورد و دۆستانیان چالاکیی ئیدانه‌کردنی ئەو هێرشە داگیرکارییه ساز ده‌كه‌ن.
بزووتنەوەی هاوچه‌رخی گه‌ل بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنان و «پلاتفۆرمی خاوەنداری کردن لە عەفرین» کە زیاتر لە ٥٤ ڕێکخراو و پارتی سیاسیی لە ئاسیا، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا له‌خۆ ده‌گرێت، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چالاكییه‌كی به‌رفره‌وان و سه‌رتاسه‌ری.
خۆپیشاندانه‌كه لە ٣ی فێبرییه بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین چالاكییه‌كان بێت.
ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه، ئیدانه‌كردنی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانه، هه‌روه‌ها پشتیوانییه له بەرخۆدانی قارەمانانەی عەفرین. بڕیاره له چالاكییه‌كه‌دا، بێدەنگی و بێ هەڵوێستیی هێزە نێونەتەوەییەکانیش ئیدانه بكرێت.
«پلاتفۆرمی خاوەنداری کردن لە عەفرین» ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لە دەیان شار و شارۆچكه‌ی جیهان چالاكی ساز بكرێت.
ئەو وه‌ڵات و شارانەی چالاکییان تێدا بەڕێوە دەچێت، بریتین لە:
ئەڵمانیا: به‌رلین، فڕانکفۆرت، گیئەسسەن، ماینز، شتووتگارت، هەیلبۆڕن، بۆدەنسە، فرەیبورگ، مانهایم، نۆرنبورگ، میونشن، ئولم، دۆرتمۆند، دۆسلدۆرف، هانۆڤێر، كاسل، ساچسەن، هامبۆرگ، برێمه‌ن، ئۆلدەنبورگ و سالزگیتتەر
فەڕەنسا: پاریس، ڕەننەس، بۆردەئاوخ، لیۆن، ستراسبورگ و مارسیلیا
سوید: ستۆکهۆڵم و گۆتەبورگ
نەمسا: ڤییەنا، لینز، تیرل و گراز
بەریتانیا: لەندەن
وه‌ڵاتانی دیكه: گاللێر، سکۆچیا، ئێرله‌ندا، نۆروێژ، فینلاند، دانمارک، به‌لجیكا، هۆلەندا، ئیتالیا، ژاپۆن، كه‌نه‌دا و ئوستورالیا
ش. م