به‌هۆى ته‌قینى بورکانەوه ٢٥ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له وڵاتى گواتیمالا له ئه‌مریکاى لاتین بە هۆی بورکانەوە ٢٥ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان که‌سیش بریندار بوون.
له وڵاتى گواتیمالا له ئه‌مریکاى لاتین بە هۆی بورکانەوە ٢٥ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان که‌سیش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ له چیایی فوەگۆ کە لە ٤٠ کیلومەتری بآشووری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی گواتیمالا له ئه‌مریکاى لاتین هەلکەوتووە ، بورکانێک ته‌قیه‌وه و بە جۆرێک چەندین گوند و ناوچە کەوتوونەتە ژێر کاریگه‌رییه‌کانى ئەو بورکانەوە و به‌هۆیه‌وه سه‌دان قوربانى لێکه‌وته‌وه.
میدیا جیهانییه‌کان باسیان له‌وه کردوه، که به‌هۆى ته‌قینى بورکانه‌که‌وه ٢٥ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه، که لە نێو قوربانیاندا ٣ منداڵیشی تێدایە و سه‌دان هاوڵاتیش بریندار بوون کە هه‌موویان به‌هۆى بورکانه‌که‌وه تووشی سووتان بوون.
ک-ش