بۆچی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر باشووری ئەوروپا دروستکرد؟

زاناکان لێکۆلینەوە لەوەدەکەن کە بۆچی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچاو باکووری ئەوروپا، زیاتر کاریگەری لەسەر باشووری ئەوروپا دروست کردووە.

زانا بەلجیکیەکان دەڵێن،  ئەوان وڵامی پرسیاری بۆچی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر باشووری ئەوروپا دروستکردووەیان دۆزیوەتەوە.

هەرچەندە ڤایرۆسەکە لە هەموو ئەوروپا بڵاوبووەتەوە، بەڵام دۆخی هەندێک وڵات باشترە.

ژمارەی نەخۆش و گیانلەدەستدان لە وڵاتانی سکەندیناڤیا و بەڵکان لەچاو فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و باشووری ئەوروپا کەمترە.

زاناکان ڕایانگەیاند، ئەو حاڵەتە پەیوەندی بە جێنێتیکی خەڵکی وڵاتەکانەوە هەیە.

ئەو پرسە پەیوەندی بە جێنێتیکی CE1 û polimorfizm ەوە هەیە لە وڵاتێک تا چ ئەندازەیەک polimorfizm کەمتر بێت ئەوەندە خەڵک کەمتر گیانیان لەدەست دەدەن.

پرۆفیسۆر ژوریس دیلەنغ بۆ ڕۆژنامەی لی سۆئەر قسەی کرد و وتی، "لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە جێنێتیکی ACE1 دا polimorfizm- D  زیاتر دەبینرێت.

لە هەمانکاتدا کاتێک لە ڕۆژئاوای ئەوروپا بەرەو ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپا دەچین، ئەو کاتە بە پێچەوانەوە دەبێتەوە.

ئەم لێکۆلینەوەیە لە ٢٥ وڵاتی ئەوروپا ئەنجامدراوە. ئەنجامی لێکۆلینەوەکە دەریدەخات، هەموو کەسێک لەبەرانبەر نەخۆشیەکە وەک یەکتری نییە.

ف.ق