بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ڕووسیا بەدەیان کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاری کەمەرۆڤا-ی ڕووسیا کە یەکێک لە شارە پیشەییەکانی وەڵاتی ڕووسیایە، بازاری سەرگیراوی ئەو شارە ئاگری تێبەر بو و بەو هۆیەوە ٣٧ کەس گیانیان لەدەست دا.

 لە شاری کەمەرۆڤا-ی ڕۆژئاوای سیبری،، بازاری سەرگیراوی ئەو شارە ئاگری تێبەر بو.لەسەرەتادا ڕاگەێندرابو کە ٦٩ کەس لەو ڕووداوەدا بێ سەروشوێنن.

بەڵام دوای چەند کاتژمێر ڕاگەێندرا کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەست داوە ٣٧ کەسە.

ڕاگەێندرا، کە ئاگرەکە لە سالۆنی سینەمای بازار دەستی پێکردووە و بە پانتایی ١٠٠٠مەتری چوارگۆشە تەشەنەی کردووە.

دیار نییە کە پێش ڕووداوی ئاگرتێبەربوونەکە چەند کەس لەو بازارەدا بوونە، بەڵام مەزەندەی  ئەوەدەکرێت کە ژمارەی کوژراوەکان لەو ئامارەی کە بەرپرسانی ڕووسی داویانە زۆرتر بێت.

ک-ش