بەریتانیا: بڕوا بە بەڵێنەکانی ئێران بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکەین

بەهۆی پلان و بەرنامەی ئەتۆمییەوە، فشارەکان لەسەر ئێران زیاتر دەبێت. بەریتانیا ڕایگەیاندووە، هەموو کات نیگەران بوون لە بەرنامەکانی ئێران لەبارەى پلانە ئەتۆمییەکەیەوە.

بەهۆی پلان و بەرنامەی ئەتۆمییەوە، فشارەکان لەسەر ئێران زیاتر دەبێت. بەریتانیا ڕایگەیاندووە، هەموو کات نیگەران بوون لە بەرنامەکانی ئێران لەبارەى پلانە ئەتۆمییەکەیەوە.

بینیامین نەتانیاهوو سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکردبوو، بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران داوای ساڵی ٢٠١٥-ش بەردەوام بووە و بەڵگەکانى بەردەوامبوونى بەرنامە ئەتۆمییەکەى دەشارێتەوە. دوابەدواى لێدوانەکەى نیتانیاهون بەریتانیا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

وتەبێژی دەوڵەتی بەریتانیا دەستنیشانی کرد، وڵاتەکەی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بەگومانە و ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی بیر لە کۆتاییهێنان بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران (ڕێککەوتنى ٥ کۆ یەک لەگەڵ ئێران) دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند، زۆر گرینگە ئاژانسی وزەی ئەتۆم-ی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم بابەتە بخاتە ژێر چاودێری.

وتەبێژی حکومەتی بریتانیا باسى ئەوەشیکرد، دەبێت بە ڕەنگێکی سەربەخۆ ئەوە بەئێران بسەلمێنێت کە بە پێی ڕێکەوتنی ٢٠١٥ کە واژۆ کراوە هەموو چالاکییەکانی ئەتۆمی ئێران دەبێت بە بە ئامانجی ئاشتیانە ئەنجام بدرێت.

بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە لە نێوان ئێران و ئەمریکا، بەریتانیا، چین، ڕووسیا ، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٥ واژۆ کراوە، ئێران دەبێت پشکنین-ی ئەتۆمی لە ژێر کۆنتڕۆڵ ئاژانسی ئەتۆمیدا بێت و لە بەرامبەردا سزا و گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنرێنەوە، بەڵام دۆناڵد ترامپ  ئەو ڕێکەوتنە قەبووڵ ناکات.