بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی ڕێوشوێنەکان توندتر دەکات

بەریتانیا لە دەریای مانشێ بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی پەنابەران دەستی بە گرتنەبەری ڕێوشێن کرد.

بەهۆی چوونی پەنابەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر. لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٠ کەس بە قاچاخ لە فەڕەنساوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.

حکومەتی بەریتانیا دوێنێ بۆ ڕیگریکردن لە چوونی پەنابەران بۆ وڵاتەکەی ئەندامێکی کۆنی هێزە دەریاییەکانی ڕاسپارد کە ڕێوشوێن بگرێتەبەر. وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش ڕایگەیاند، دەیانەوێت ڕێگری لە چوونی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان بکەن.

حکومەتی بەریتانیان دەیەوێت کەشتیە بچووکەکان کۆنتڕۆڵ بکات و بۆ فەڕەنسا بیانگەڕێنێتەوە. لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٠ کەس لە دەریای مانشێوە خۆیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنساش ڕایگەیاند، ئەوان زیاتر هەوڵی ڕێگریکردن لە چوونی پەنابەران بۆ بەریتانیا دەدەن.

ف.ق