بەریتانیا و فەرەنسا: هێرشەکە سنوورداربوو
ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا لەبارەى هێرشەکەیان بۆ سەر سوریا بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراو. پاریس و لەندەن لەبارەى هیرشەکانەوە راگەیاندراویان بڵاوکردەوە.

تێرزا مەی سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا لەبارەى هێرشەکان بۆ سەر سوریا رایگەیاند، حکومەتەکەى پشتیوانى لە هێرشەکەکردووە "چونکە جگە لە بەکارهێنانى هێز، هیچ ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوەیەکى ترمان لە بەردەستدا نەمابوو".
مەی راشیگەیاندووە، هێزە چەکدارەکانى بەریتانیا بە مەبەستى کەمکردنەوەى چەکە کیمیاوییەکانى رژێمى سوریا و ڕێگریکردن لەبەکارهێنانیان لەلایەن ئەو رژێمەوە، فەرمانى هێرشێکى هەماهەنگ و ئامانجداریان دەرکردووە.
مەی وتیشى "بۆ ئەوەى رژێمى سوریا لەبەکارهێنانى چەک کیمیایى دووربخەینەوە، جگە لە بەکارهێنانى هێز هیچ ئەڵتەرناتیڤێکى ترمان لە بەدەستدا نەمابوو. ئەو هێرشەش بە ماناى دەستێوەردان نییە لە کاروبارى ناوخۆى سوریا و گۆڕینى رژێمى سوریا. ئەو هێرش و جموجوڵە کێشەکانى هەرێمەکە قوڵتر ناکەنەوە، چونکە بۆ ئەوەى هاووڵاتیى مەدەنى کەمتر بکوژرێن لێدانێکى ئامانجدار ئەنجامدراوە".
ماکرۆن: سنووریان بەزاندابوو
ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆمارى فەرەنسا لەو بارەیەوە وتى "رژێمى سوریا سنوورى بەزاندووە، بەڵام ئێمە ڕێگا نادەین کە سوریا بەکارهێنانى چەکی کیمیایى ئاسایى بکاتەوە، چونکە دەیان پیاو، ژن ومنداڵ بە چەکى کیمیایى کوژراون و لەبەر ئەوەش فەرمانى ئەو هێرشەمان دەرکرد".