بەڕێوەچوونی مەراسیمی شەهیدان لە بەرلین
لە شاری بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا کوردستانیان یادی شەڕڤانی یەپەژە سیلحا هەژار، کە لە بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفریندا گیانی بەخت کردبوو، بەرز ڕاگیرا.
لە شاری بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا کوردستانیان یادی شەڕڤانی یەپەژە سیلحا هەژار، کە لە بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفریندا گیانی بەخت کردبوو، بەرز ڕاگیرا.
لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ژنە شەڕڤانی یەپەژە، جەمیلە ئۆچار (سیلحا هەژار)، کە لە بەرخۆدانی عەفریندا شەهید بوو بوو، مەراسمێکی وەبیرهێنانەوە گێڕا.
ئەنجومەنی ژنان، دەست-دان لە ناوەندی ناڤ-دەم مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی-یان بەڕێوە برد. لە پرسەکەدا کەسوکاری شەهید ئۆچار ئامادە بوون.
مەراسیمەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدان ڕێگەی ئازادی دەستیپێکرد، دواتر باوک و دایکی شەهید سیلحا و لەسەر ناویکۆمیتەی ژنان-ی پارتی یەکیەتی دیموکراتی- پەیەدە، لەیلا ئامەد و لە تەژەکە-ی ئەورووپا، نووپەل مونزور بۆ ئامادە بووانی مەراسیمەکە قسەیان کرد.
لە مەراسیمەکەدا سینە ڤیزیۆنێک لە دیمانەکانی شەهید ئۆچار بڵاو کرایەوە. مەراسیمەکە بە دروشمی " شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.
ک.ش
ر.م