تاجیما سیسیک-ی بۆسنیایی: قڕکردنی عەفرین ڕابگرن

تاجیما سیسیک، یەکێک لەو کەسانەی کە لە کۆمەلکوژییەکی ساڵی ١٩٩٥ی بۆسنی لە لایەن سربییەکانەوە ڕزگاری بووە وئیستا لە وەڵاتی سوید ژیان دەکات. سیسیک داوای لە دەوڵەتی سوید کرد کە کار بکات بۆ پێشگرتن لە کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیانی عەفرین.

تاجیما سیسیک، یەکێک لەو کەسانەی کە لە کۆمەلکوژییەکی ساڵی ١٩٩٥ی  بۆسنی لە لایەن سربییەکانەوە ڕزگاری بووە وئیستا لە وەڵاتی سوید ژیان دەکات، سیسیک داوای لە دەوڵەتی سوید کرد کە کار بکات بۆ پێشگرتن ل کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیانی عەفرین.

سیسیک لە بابەتێکی خۆیدا کە لە ڕۆژنامەی "سیدوسترانە"-ی سوید بڵاوی کردووەتەوە نوسیویەتی: کە پێویستە دەوڵەتی سوید بە بێ کوشتنی کات بۆ پاراستنی گیانی کوردەکان تێبکۆشێت.

ناوبراو لە بەبەتەکیدا دەستنیشانی کردووە کە هەتاکو ئیستا بۆردمان وتۆپبارانی عەفرین لە لەیەن سوپای تورکیاوە بەردەوامە، لە درێژەی بابەتەکەیدا هاتووە، هێرشی تورکیا بۆسەر هێزەکوردییەکان لە کاتێکدایە کە ئەو هێزانە پانتایێکی زۆر لە خاکی باکووری سوریایان لە چەتەکانی داعش پاککردووەتەوە.

سیسیک تورکیای بەوە تۆمەتبار کرد کە هەمو ڕێکەوتنە نێو دەوڵەتییەکان و کۆنوانسیۆنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە، وکاتی ئەوە هاتووە کە یەکیەتی ئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکان گوشار بخەنەسەر تورکیا تا هێرشەکانی ڕابوەستێنیت.

سیسیک لە درێژەدا نوسیویەتی ، هێرش وقڕکردن درێژەی هەیە.تا هەمو گەڵان بە ئازادی نەگەن ئێمە ناتوانین بلێین ژیانێکی ئازاد بوونی هەیە.هەر بۆیە کە دەبێت حکومەتی تورکیا بە زووترین کات بە قڕکردن وکۆمەڵکوژی خۆی لە عەفرین کۆتایی بهێنێت.

ک-ش