ترامپ پێشنیاری سزاکانی سەر تورکیای واژۆ کرد

دۆناڵد ترامپ پێشنیارنامەی بودجەی ٢٠٢٠ی وڵاتەکەی واژۆکرد. لەو پێشنیارنامەیەدا دەوڵەتی تورک لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەکانی 'ئێف-٣٥' دەرکراوە، جگە لەوەش لە پیشنیارنامەکەدا چەند سزایەکی دیکەش بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپێنراوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێش ئەوەی بەرەو فلۆریدا بۆ تێپەڕاندنی پشووی سەری ساڵ بەڕێبکەوێت، لە فڕۆکەخانەی جۆینت ئاندرەوس لە ویلایەتی مریلاند، لە مەرسیمێکدا پێشنیاری بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی وڵاتەکەی کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکراوە، واژۆ کرد.

ترامپ ئاماژەی بەوەداوە کە لە کاتی سەرۆکایەتی ئەودا، هەر ساڵ بۆ وەزارەتی پاراستن بودجەی زیاتر تەرخان کراوە و ئاشکرایکرد کە ئەمساڵ ٧٣٨ ملیار دۆلار بۆ پنتاگون تەرخان کراوە و ئەمە ڕیکۆردێکە.

لە پێشنارنامەی بودجەی ئەمساڵی ئەمریکادا، سزا بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپێنراوە و لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەکانی 'ئێف-٣٥' دەردەکرێت و ئەو فڕۆکەیەشی پێنافرۆشرێت، ئەوەش بەهۆی کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس-٤٠٠ی ڕوسی، هەروەها سزا لەسەر پرۆژەی وزەی تورک و لابردنی گەمارۆی چەک لەسەر باشوری قوبرس-یش لە پێشنیارنامەی بودجەکەدا جێی گرتووە.

ز.ش