ترەمپ: ئێران هێرش بکات، بە توندی وڵامی دەدەینەوە

دۆناڵد تڕمەپ سەرۆکی ئەمریکا بە توندی وڵامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێرانی دایەوە کە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە ئەمریکایان کرد و وتی، "ئەگەر هێرشێک ئەنجامبدرێت، ٥٢ ئامانجمان لە ئێران دیاریکردووە و بە زودترین کات هێرش دەکەینە سەریان."

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە توندی وڵامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێرانی دایەوە کە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە ئەمریکایان کرد و وتی، "ئەگەر هێرشێک ئەنجامبدرێت، ٥٢ ئامانجمان لە ئێران دیاریکردووە و بە زودترین کات هێرش دەکەینە سەریان."

تڕەمپ بە تویتێک وڵامی ئێرانی دایەوە

تڕەمپ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرکردەیەکی تیرۆریستمان کوشت کە ئەمریکیەکی کوشت و ژمارەیەک کەسی بریندار کرد کە لە ژیانیدا زۆر کەسیشی کوشتووە، ئێران زۆر بە بوێری دەلێت، تۆڵە لە ئەمریکا دەکەیەنەوە. خۆی هێرشیان دەکردە سەر باڵیۆزخانە گەورەکەمان و پلانیان هەبوو هێرش بکەنە سەر هەندێک ناوەندی ترمان. ئێران چەندین ساڵە جگە لە کێشە هیچی تر نییە. هۆشیاری دەدەم: ئەگەر ئێران لە ئەمریکا یان موڵکەکانی ئەمریکا بدات، ئێمە ٥٢ ئامانجمان دیاریکردووە کە دەلالەت لە (٥٢ ئەمریکی دەکات کە چەندین ساڵە لە لایەن ئێرانەوە دەستگیرکراون) و بۆ ئێران و کلتوری ئێران گرنگن، بە شێوەیەکی خێرا لەو ئامانجانە دەدەین. ئەمریکا نایەوێت لەمە زیاتر هەڕەشەی لێبکرێت."

ف.ق