ترەمپ هاوکاری دارایی وڵاتەکەی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕی

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕەخنەی لە کارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گرت و ڕایگەیاند کە یارمەتییە ماددییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەو ڕێکخراوە دەبرێت.

ترامپ ڕایگەیاند، فەرمانەکەی بۆ هەڵپەساردنی یارمەتییەکانی وڵاتەکەی، دەگەڕێتەوە بۆ لاوازیی کاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و خراپ بەڕێوەبردنی ئەو ڕێکخراوە لە بواری کۆرۆنادا، هەروەها وتی: ڕێکخراوەکە لە دەستپێکی قەیرانی کۆرۆناوە، هیچ ڕاپۆرتێکی باوەڕپێکراوی لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووهانی چین پێشکەش نەکردووە و کاردانەوەی لە کاتی خۆی نەبووە و زانیارییەکانی چینی لەسەر کۆرۆنا تاقینەکردووەتەوە و هیچ قەدەغەیەکی بۆ سەردانکردنی چین ڕانەگەیاندووە.

ترامپ ڕاشیگەیاند: خەڵکی ئەمریکا و جیهان، باوەڕیان بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد، لە کاتێکدا ئەم هەموو مردنە لە جیهان و ئەم قەیرانە ئابورییە، ئەنجامی لاوازیی ئەوان لە بەرامبەر کۆرۆنایە.

لە کۆتاییشدا ترامپ وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لە داهاتوودا لەسەر پشتیوانی لەو ڕێکخراوە بڕیار دەدات.

ف.ق