تۆرنتۆ: هێرشێک ۹ کوژراو و ۱٦ برینداری لێکەوتەوە

لە شاری تۆرنتۆی وڵاتی کەنەدا، لە هێرشێکدا کە بە ماشێن ئەنجام دراوە ۹ هاوڵاتی کوژران و ۱٦ ی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ ۲ شەممە بەکاتی کەنەدا و ۳ شەممە بەکاتی کوردستان، لە شاری تۆرنتۆی وڵاتی کەنەدا، کەسێک بە ماشێنێکی جۆری کامیۆن هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان. بەپێی وتەی سەرۆکی پۆلیسی تۆرنتۆ، پیتەر یووین، بەهۆی هێرشەکەوە لانی کەم  ۹ هاوڵاتی کوژران و ۱٦ ی دیکەش بریندار بوون.

ناوبراو ڕایگەیاندووە، هێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە. بەڵام ئاماژەی بە ناسنامەکەی و هۆکاری پشت ئەنجامدانی هێرشەکەی نەداوە و وتویەتی، لەوبارەوە لە دوای لێکۆڵینەوەکان زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە.

هـ.هـ