جه‌نگی سووریا به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
قۆناغێكی نوێی جه‌نگی سووریا ده‌ستی پێكرد. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ هۆشداری دایه ڕووسیا و گوتی: ئاماده به، مووشه‌ك دێن.
قۆناغێكی نوێی جه‌نگی سووریا ده‌ستی پێكرد. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ هۆشداری دایه ڕووسیا و گوتی: ئاماده به، مووشه‌ك دێن.
له‌نێوان ڕووسیا و وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوادا، له شه‌ڕی سارد به‌دواوه دۆخێكی پڕ له گێژاو هاتۆته ئاراوه. له هه‌فته‌كانی ڕابردوو به‌دواوه ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌درێن دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن. په‌یامه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕی چه‌كداری زیاتر ده‌بن.
حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ستاوه
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له هێرشی ٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دووما-ی سووریا، چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنرابێت. لایه‌نێك ڕژێمی سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات و ڕژێم و هاوكاره‌كانیشی ده‌ڵێن: «ئه‌مه پیلانگێڕییه». ئایا كامیان ڕاسته؟
حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ستێنراوه. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار ناكات. هێڵهسوورهكانی لایه‌نه‌كان هه‌میشه ده‌گۆڕێن. نازانرێت له‌م شه‌ڕه‌دا چی ده‌بێت.
هه‌ندێك هێز هه‌ن كه سوود له‌م گێژاوه وه‌رده‌گرن. وه‌كو توركیا كه به ڕه‌زامه‌ندی ڕووسیا و بێده‌نگیی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا عه‌فرینی داگیركرد و ئێستاش له دژی باشووری كوردستان به‌رده‌وامی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری ده‌دات. ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره‌كانی قه‌یرانی سووریا و ڕۆڵی ئه‌و له‌م قه‌یرانه‌دا هه‌یه.
له ساڵی ١٩٥٠ به‌دواوه یه‌كه‌مین جاره ڕووده‌دات
نازانرێت كه ئه‌م قه‌یران و گێژاوه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت. گومانه‌كان زیاتر ده‌بن كه ئه‌م گێژاوه له‌ناكاو بته‌قێته‌وه و جه‌نگێكی چه‌كداری سه‌خت بێته ئاراوه.
له ساڵی ١٩٥٠ به‌دواوه جاری یه‌كه‌مه له‌نێوان ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا شتێكی وه‌ها ڕووده‌دات. باڵیۆزی ڕووسیا له لوبنان گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكات، ئێمه‌ش له مووشه‌كه‌كان و سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كانی ئه‌وان ده‌ده‌ین.
ئایا ڕووسیا وه‌ڵام ده‌داته‌وه؟
ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه هێزهئاسمانییهكانی ڕووسیا له كه‌شتی و فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا ده‌دات. ئه‌گه‌ر شتێكی وه‌ها ڕووبدات، له دوای شه‌ڕی كۆریای ساڵی ١٩٥٠، بۆ جاری یه‌كه‌م له‌نێوان ڕووسیا و وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا شه‌ڕێك دێته ئاراوه. كرێملین به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌یه‌وێت شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له ڕوویه‌كی دیكه‌وه درێژه پێبدات.
تره‌مپ: ئاماده به، مووشه‌ك دێن!
تره‌مپ له‌سه‌ر ڕووپه‌لی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: «رووسیا سوێند ده‌خوات كه له مووشه‌كه‌كانی سه‌ر سووریا ده‌دات. خۆت ئاماده بكه، چونكه ئیدی مووشه‌كی سوپه‌ر دێن. پێویسته ئێوه نه‌بنه هاوكاری ئه‌و حه‌یوانه‌ی كه گاز به‌سه‌ر گه‌لی خۆیدا ده‌ڕژێنێت.» وتیشی: پێویستیی ڕووسیا به‌و شته هه‌یه كه ئابوورییه‌كه‌ی باش ده‌كات.
ڕووسیا: ئێمه به‌گومانین!
له دوای تره‌مپ، پوتین-یش لێدوانی دا. پوتین گوتی: بارودۆخی جیهان مرۆڤه‌كان ده‌خاته گومانه‌وه. ئێمه هیوادارین هه‌ر كه‌س عاقڵانه مامه‌ڵه بكات. ئێمه هیوادارین هه‌موو سیسته‌مه‌كانی جیهان بگه‌نه سه‌قامگیری. ڕووسیا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی بونیاد بنێت.
ڕژێم بارهگهئاسمانییهكانی خۆی چۆڵ كرد
دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌كان زیاد بوون، له سووریا جموجۆڵی سه‌ربازی زیاد بوو. سوپای سووریا بارهگهئاسمانییه گرنگه‌كانی خۆی چۆڵ كرد و چهكهگرنگهكانی خۆی برده باره‌گه‌كانی ڕووسیا. ڕژێم په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران به‌هێزتر كرد.
s.m