جیهان ٢٤ی مارس بۆ عه‌فرین ڕێپێوان ده‌كات

بۆ پشتیوانیی عه‌فرین كه‌مپینێكی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستپێده‌كات. كه‌سایه‌تییه‌ناوداره‌كانی جیهان كۆردیناسیۆنێكیان دروستكرد به‌و ئامانجه‌ی ٢٤ی مارس له‌ ته‌واوی جیهان ڕێپێوان بۆ عه‌فرین به‌ڕێوه‌بچێت.

پلاتفۆڕمی خاوه‌نداریكردنی عه‌فرین له‌ ئه‌ورووپا، هه‌وڵه‌كانی خستبووه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ دژی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین هه‌وڵه‌كانیان به‌ده‌نگ بێنێت.

كه‌مپینی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ عه‌فرین، له‌ لایه‌ن ئه‌كادیمیست، نووسه‌ر، نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، سیاسه‌تمه‌دار، په‌رله‌مانتاره‌ناسراوه‌كانی جیهان و دۆستانی كورد ڕاگه‌یه‌ندرا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆردیناسیۆنێكی نێونه‌ته‌وه‌یی دروستكرا و بڕیاردار ڕۆژی ٢٤ی مارس\٤ی ئادار له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ڕێپێوانی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا ساز بكرێن. كه‌مپینه‌كه‌ هه‌تا داگیركاریی سه‌ر عه‌فرین كۆتایی دێت به‌رده‌وام ده‌بێت و سیمینار، كۆنفڕانس و چالاكیی جۆراوجۆر له‌ هه‌موو شوێنێك ساز ده‌كات.

١٩ی مارس\٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ مان ده‌گرن له‌ خواردن

پلاتفۆڕمی خاوه‌نداریكردنی عه‌فرین له‌ ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند كه‌ ١٩ی مارس\٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ چالاكیی مانگرتن له‌ خواردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانتار، شاره‌دار و ڕۆشنبیر به‌شداری چالاكییه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ ١٩- ٢٩ی مارس له‌ بڕوكسل و زۆرێك له‌ پایته‌خته‌كانی ئه‌ورووپا چالاكی ساز ده‌كرێن.

داواكارییه‌كانی پلاتفۆڕمه‌كه‌

چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا پلاتفۆڕمه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و و ده‌ستنیشانی كرد:

- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێویسته‌ به‌په‌له‌ كۆببێته‌وه و بۆ پابه‌ندكردنی توركیا به‌ بڕیاری ئاگربه‌ست له‌ سووریا، بڕیاری كرده‌یی بدات و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاریش جێبه‌جێ بكات.

- ئه‌م داگیركارییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌پێی قانوون و پره‌نسیپه‌كان تاوانه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ ڕووی دیبلۆماسی، ئابووری و سه‌ربازی `ئابڵوقه‌ به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنرێت.

- بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ هێرشی داگیركاریی نه‌كرێت، ڕێ له‌ جینۆساید بگیرێت و له‌ هه‌رێمه‌كه‌ ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت، سه‌رانسه‌ری سنووری باكووری سووریا وه‌ك «هه‌رێمی دژه‌فڕین» ده‌ستنیشان بكرێت.

- بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ كوشتنی منداڵ، به‌ساڵاچوو، ژن و مرۆڤه‌نه‌خۆشه‌كان بگیرێت، هه‌موو ڕێكخراوه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هاریكاریی مرۆیی و ته‌ندروستی پێشكه‌شی عه‌فرین بكه‌ن.

- عه‌فرین له‌ ماوه‌ی ٧ ساڵی شه‌ڕی سووریادا، هه‌رێمی هه‌ره‌ئارام و دیموكراتییه‌. پێویسته‌ توركیا به‌هۆی هێرشه‌كانی، به‌هۆی كوشتنی ژن و منداڵ، به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژكردنی هاوڵاتیانی سیڤیل له‌ دادگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سزا بدرێت. ئێمه‌ داوا له‌ ڕای گشتیی دیموكرات، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ڕێكخراوه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان هه‌ستن.

s.m

ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی پشتگیریی كه‌مپینه‌كه‌ ده‌كه‌ن:

Villo Sigurdsson Danmark NGO  
Andy Carl      
Angie Gonzales Netherlands NGO  
Ahmet Insel France press  
Ana Maria Palacios Basque Country Other  
Arturo Salerni Italy legal  
Barbara Spinelli  Italy Legal  
Benjamin Abtan   ONG  
Costas MAVRIDES    MEP  
David Graeber UK Other  
Debbie Bookchin USA Press  
Engin Sustam France Other  
Estella Schmid      
Fabio Marcelli Italie Legal  
Federico Venturini   UK Professor  
Georges Henri Beauthier Belgique Legal  
Gérard Chaliand France Other  
Hayko Bağdat Turkey Other  
Heike Geisweid Germany NGO  
Husnu Yilmaz Switzerland Legal  
Janet Biehl United States Press  
jonathan spyer Israel Press  
joost jongerden Netherlands Other  
Joseph Ryan uk other  
Julie WARD        
Jun Sasamoto Japon legal  
Jurgen Klute   Germany former MEP  
Kariane Westrheim      
LAURENCE ROQUES  france legal  
Leo Francis Saldanha      
Dr Les Levidow      
Lotta( Lise-Lotte) Johnsson Fornarve Sweden legal  
Louise Regan Uk other  
Ludo De Brabander       
Margaret Owen      
Marie-Christine Vergiat      
Miren Gorrotxategi Azurmendi Espagne legal  
Noura RAAD France NGO  
Ögmundur Jónasson Iceland other  
Oihana Etxebarrieta Pays Basque Autre  
Olivier Stein  Belgium legal  
Patrice Franceschi France Other  
Patrick LE HYARIC France Autre  
Robert Sabata Gripekoven Catalonia Other  
Simon Dubbins UK    
Stefano Squarcina Italie Other  
Stéphane Breton France autre  
Teresa Forcades      
Thomas Jeffrey Miley UK Professor  
Thomas Schmidt Germany Legal  
Tony Simpson UK NGO  
torre pascal France autre  
Vania Silva Martins Portugal NGO  
Dr Vicki Sentas      
Yves-Jean Gallas France NGO