دادگای ئەڵمانیا سزای زیندانیی بە سەر سیاسەتمەدارێکی کورددا سەپاند

یونس ئوغور ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئوڵدینبورگ، دانیشتنى دادگاییەکەى کۆتایى پێهات. لە دادگای باڵاى سێلە لە ئەیالەتی نیدرزاکسن و بەپێی یاسای ١٢٩/بی ئەڵمانیا، سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

 

دادگای ئەڵمانیا بەپێى یاساى "دژەتیرۆر"، کە ئەو سیاسەتمەدارە کوردەى پێ دادگایى دەکرێت، لە مانگی کانوونی دووەم/ڕێبەندانی  ئەمساڵدا کۆبویەوە و یونس ئوغور، ئەندامی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیک لەو دۆسییەیەدا تۆمەتبارکرد و بانگهێشتی دادگای کرد.

ئوغور ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەم/٧ ڕێبەندان دادگایی کرابوو، ئوغور تۆمەتبارکرابوو بەوەی پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە، دوێنێ دانیشتنی کۆتایی ئەو دادگایەش بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا سزای شەش مانگ زیندان بە سەر ئەو سیاسەتمەدارە کوردەدا سەپێندرا.

بەر لەوەی دادگاییەکەی ئۆغور دەست پێبکات دادگا، ناوبراوی بانگ کردبو و پێی ڕاگەیاندرابوو؛ ئەگەر ئەو پەیوەندییە وەک تاوان قبوڵ بکەیت و بەڵێنیش بدەی، کە دووبارەی نەکەیتەوە بێبەری دەکرێی لە تاوان.

بەڵام ئوغور بە دادوەری وتبوو: نە ئەو پەیوەندییە وەک تاوان قبوڵ دەکەم و نە بەڵێنی واش دەدەم.

ک.ش

ر.م