داگیرکاری کوردستان لە وەڵاتانی ئاسیاییدا شەرمەزار دەکرێت
لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان وابڕیارە کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئەیار/٥ی جۆزەردان بە ناوی" ڕۆژی چالاکی گلۆبال" خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، وەڵاتانی ئاسیایئ-ش بەشداری ئەم چالاکییە ببن.
لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان وابڕیارە کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئەیار/٥ی جۆزەردان بە ناوی" ڕۆژی چالاکی گلۆبال" خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، وەڵاتانی ئاسیایئ-ش بەشداری ئەم چالاکییە ببن.
وابڕیارە ڕۆژی شەممە لەدژی داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی کوردستاندا، لە سەرتاسەری جیهان خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، هاوڵاتیانی وڵاتانی ئاسیاییش بەشداردەبن لەو خۆپیشاندانانەدا.
ژمارەیەک کەسایەتی، سیاسەتمەدار، هونەرمەند و ڕۆشنبیر ڕۆژی شەممە، واتە ٢٦ی ئایار/٥ی جۆزەردان-یان وەک ڕۆژیی جیهانیی چالاکی بۆ عەفرین دیاریکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەوروپا، هەروەها لە هیندستان، ئەفغانستان و پاکستانیش خۆیشاندان ئەنجام دەدرێت.
جگە لە دەیان وڵاتی ئەوروپا و کیشوەریی ئەمریکا، لە چەند وڵاتێکی کیشوەریی ئاسیاش خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.
بەرەی چەپی پاکستان کە لە ١٧ ڕێکخراو پێکهاتووە بانگەوازیی کردووە کە ڕۆژی شەممە لە شاری لاهور خۆپیشاندانێک لەدژی داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عەفرین و کورستان ڕێکدەخات.
پاش خۆپیشاندانەکەش پانێلێک بۆ نرخاندن و شیکردنەوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە خاکی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەبات.
هەروەها لە شاری دیهلی نۆێی پایتەختی هیندستان، بەبەشداربوونی سەدان ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ شەرمەزارکردنی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لەدژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.
هەر بەو مەبەستە چالاکوانانی چەپی وڵاتی ئەفغانستان بەپێشەنگایەتیی حزبی هەمبەستەگیی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێک ڕێکدەخات بۆ پشتگیریی گەلی کورد لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
ک-ش