کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکى کۆریاى باکوور سه‌ردانى کۆریاى باشورى کرد و به‌وه‌ش هه‌نگاوێکى مێژوویی هاوێشت.
به‌یانى ئه‌مڕۆ کیم جۆنگ ئون به پێ ئه‌و هێڵه سه‌ربازییه‌ى بڕى که له‌نێوان هه‌ردوو کۆریاى باکوور و باشوور له ساڵى ١٩٥٣وه دروستکراوه و چووه کۆریاى باشووره‌وه و له‌لایه‌ن موون جاى ئین سه‌رۆکى کۆریاى باشور پێشواز لێ‌کرا.
کیم جۆنگ ئون یه‌که‌مین سه‌رۆکى کۆریاى باکوره، که له ساڵى ١٩٥٣وه سه‌ردانى کۆریاى باشورى بکات و ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که بشکێنێت که له‌نێوان هه‌ردوو کۆریا زیاتر له ٦٠ ساڵه دروست بووه.
ئه‌وان ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌کانیاندا باسى چه‌کى ئه‌تۆمى و ڕێکه‌وتنى ئاشتى ده‌که‌ن له‌نێوان هه‌ردوو کۆریادا.