دوایین زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covîd-19)

ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری مردن و تووشبوون بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزتر دەبیت. تا ئێستا لە جیهاندا ٢ ملیۆن و ٣٥١ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٦١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، تا ئێستا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤاکسین نەدۆزراوەتەوە و پێویستە بەم نزیکانە چاوەڕێی ڤاکسین نەبین.

گیرد مۆلەر وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی ئەفریقا کارەساتێکی گەورە دەخوڵقێنێت و ئەنجامەکانی زۆر خراب دەبێت. مۆلەر وتیشی، پێویستە چین ئاشکرای بکات کە ئەم ڤایرۆسە چۆن دەرکەوت و چۆن بڵاوبووەوە.

کارمەندانی تورکیا لە ریسکێکی زۆر گەورەدان

بە پێی لێدوانی وەزیری تەندروستی تورک، لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان ٨٦ هەزار و ٣٠٦ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٢١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. باسی ئەوە دەکرێت ئاماری بەرپرسانی تورکیا راست نین و ئەوانەی رەخنەش لەو ئامارانە دەگرین دەستگیردەکرێن.

لە ٣٠ شاری گەورە قەدەغەی هاتوچۆ ئەمشەو کۆتایی پێدێت. بەڵام لە تورکیا کرێکار و کارمەندان لە کۆمپانیاکان تا ئێستاش کار دەکەن.

هەدەپە یەکگرتن بەهێز دەکات

کەمپینی یەکگرتنی هەدەپە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە شارەکان بڵاودەبێتەوە. کەمپینەکە لە باکووری کوردستان و تورکیا و دەرەوەی وڵاتیش بەردەوامە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە قەدەغەیان کرد کە شارەوانیەکانی ئۆپۆزسیۆن نان بە هەرزان بفڕۆشن.

زیندانیان ڕووبەڕووی مەرگ کراونەتەوە

زیندانیانی زیندانی هەرێمی چوکورئۆڤا بە تەلەفۆن لەگەڵ خێزانەکانیان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، بەڕێوەبەرانی زیندانەکە ماسک و دەستکێشیان بۆ دابین ناکەن و قاوشەکانیان پاکناکەوە. راگەیەنرا کە لە زیندانی ژمارە دووت خارپێت ئەنجامی پشکنینی زیندانیەک پۆزەتیف بووە.

بورهان ئوزمووشە لە زیندانی شاکران ئاماژەی بەوەدا، ٢٠ کەس لە قاوشەکەی ئەواندان کە بەشی ١٤ کەس دەکات و خوارنیشیان کەم پێدەدرێت و وتی، ئەوان داوای ئامێری پاککردنەوە دەکەن بەڵام بۆیان دابین ناکرێت.

ئاماری کۆرۆنا لە وڵاتەکانی جیهان

بە پێی ئاماری زانکۆی جۆنس هۆپکین تا ئێستا ئاماری تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە جیهاندا بەم شێوەیەیە:

لە ئەمریکا نزیکەی ٧٤٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە ٣٩ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٦٣٠ هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.

ئیسپانیا

لە ئیسپانیا ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٩٥ هەزار کەس و ژمارەی مردووەکانیش ٢٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

ئیتاڵیا

تا ئێستا ١٧٥ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٣ هەزار و ٢٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ١٠٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.

فەڕەنسا

١٥١ هەزار کەس تووشت ڤایرۆسەکە بوون و ١٩ هەزار و ٣٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەریتانیا

لە بەریتانیا ژمارەی تووشبووان ١١٤ هەزار کەسی تێپەڕاند و ١٥ ژەزار و ٤٦٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەڵمانیا

١٤٤ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤ هەزار و ٥٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەلجیکا

٣٨هەزار و ٥٠٠ حاڵەت تۆمارکراون. ٥٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

سویسرا

٢٨ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی ٩ هەزار کەس لە نەخۆشخانەکدان و هەزار و ٣٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هۆلەندا

٣٢ هەزار و ٦٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و  ٣ هەزار و ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ هەزار کەسیش چاک بوونەتەوە.

ئێران

لە ئێران ٨٢ هەزار و ٢١١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥ هەزار و ١١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق